ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانی بەدەستهێنا
04:11 - 01/11/2026
زەمەن_هەواڵ
ئاسیاسێڵ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پێنج خەڵاتی ستیڤی® (Stevie®) وەرگرت، لەنێویاندا دوو خەڵاتی زێڕین بۆ داهێنانی ژیریی دەستکرد
لە پاریس ئاهەنگ دەگێردرێت بۆ داهێنانی عێراقی، ئاسیاسێڵ خەڵات بۆ "لەیلا" و سیستەمی +CEI و ئیکۆسیستەمی یەکگرتووی ژیریی دەستکرد لە کەرتی پەیوەندییەکاندا وەرگرت.
ئاسیاسێڵ،پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و دیجیتاڵی لە عێراق، پێنج خەڵاتی ستیڤی® (Stevie® Awards)ی بۆ نایابیی تەکنەلۆژی بۆ ساڵی 2026 وەرگرت، کە پێکهاتبوون لە دوو خەڵاتی زێڕینی و دوو خەڵاتی زیوی و خەڵاتێکی بڕۆنزی لە بوارە جیاوازەکانی ژیریی دەستکرددا. ئەم خەڵاتانە لە میانی ڕێوڕەسمێکدا بەخشران کە لە 28ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەچوو.
لە میانی ئاهەنگەکەدا، رێزلە هەوڵی ئەو تیمە داهێنەرانە نرا کە لە پشت سەرکەوتنی داهێنانە ناوخۆییەکانی ئاسیاسێڵەوەن لە عێراق. هاوکات دەستکەوتەکانیان لە بوارەکانی خزمەتگوزاریی بەشداربووان بە پشتیوانیی ژیریی دەستکرد و باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان و بەرزکردنەوەی توانای تۆڕ و پەرەپێدانی ئیکۆسیستەمێکی یەکگرتووی ژیریی دەستکرد بۆ کەرتی پەیوەندییەکان بەرز نرخێنران. وەرگرتنی ئەم خەڵاتانە ساتێکی پڕ لە شانازی بوو بۆ کۆمپانیاکە و بۆ سەرجەم کەرتی تەکنەلۆژیا لە عێراقدا.
خەڵاتەکان بریتی بوون لە دوو خەڵاتی زێڕینی ستیڤی® بۆ "لەیلا" "یاریدەدەری ژیریی دەستکردی ئاسیاسێڵ" و سیستەمی +CEI بۆ پێوانەکردنی ئەزموونی بەشداربووان. هەروەها پڕۆژەی "لەیلا" دوو خەڵاتی زیوی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا ئاسیاسێڵ لە بەشی "کۆمپانیای ساڵ – ژیریی دەستکرد" خەڵاتی بڕۆنزی بۆ پەرەپێدانی ئیکۆسیستەمی یەکگرتووی ژیریی دەستکرد وەرگرت.
لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەم دەستکەوتە، عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: ئەم پێنج خەڵاتە، لە سەرووی هەموویانەوە دوو خەڵاتی زێڕینی ستیڤی، تەنیا ڕێزلێنان نین بۆ ئاسیاسێڵ، بەڵکو بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرن لەسەر توانست و بەهرەی تاکی عێراقی لە پەرەپێدانی چارەسەرەکانی ژیریی دەستکرددا، چارەسەرێك کە نەک تەنیا هاوشان بێت لەگەڵ پێوەرە جیهانییەکان ، بەڵکو لە ژینگەیەکی کاری زۆر پڕ رکابەریشدا پێشیان دەدەنەوە. ئێمە سەلماندمان کە داهێنان بۆ عێراق تەنیا هاوردە ناکرێت، بەڵکو لێرەشەوە بەرهەم دەهێنرێت.
ئەو خەڵاتانەی لە پاریس بەخشران، لە دوای پرۆسەیەکی هەڵسەنگاندنی وردەوە بوون کە زیاتر لە 180 پسپۆڕی نێودەوڵەتی لە سەرانسەری جیهانەوە تێیدا بەشداربوون. ئەم دەستکەوتانە ڕەنگدانەوەی توانای ئاسیاسێڵن لە گەشەپێدان و جێبەجێکردنی چارەسەرە تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکاندا کە توانای کێبڕکێی جیهانییان هەیە و پێگەی عێراق لەسەر نەخشەی تەکنەلۆژیای جیهان بەهێزتر دەکەن.
ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە پێشخستنی ستراتیژە گشتگیرەکەی، کە بریتییە لە ئامادەیی تەواو بۆ خستنەڕووی خزمەتگوزاریی نەوەی پێنجەم (G5) لەگەڵ وەرگرتنی ڕەزامەندییە یاسایی و ڕێکخەرییەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، لەپاڵ فراوانکردنی وەبەرهێنان لە پلاتفۆڕمەکانی ژیریی دەستکرد و ژێرخانی دیجیتاڵیدا. ئەم خەڵاتانە دووپاتکەرەوەی پابەندبوونی نەگۆڕی کۆمپانیاکەن بە داهێنان، کوالێتیی خزمەتگوزاری و گشتگیریی دیجیتاڵی، کە بەشدار دەبن لە بونیادنانی داهاتوویەکی دیجیتاڵیی گەشاوە بۆ عێراق و ناوچەکە.
خەڵاتەکانی ستیڤی® بە یەکێک لە دیارترین خەڵاتەکانی بواری کار و بازرگانی لە جیهاندا دادەنرێن، ناوەکەی لە وشەی یۆنانیی «ستیفانۆس»ـەوە وەرگیراوە کە بە واتای «تاج لەسەرنراو» دێت، و بە کورتکراوەیی بە «ستیڤیز» ناسراوە.
خەڵاتەکانی ستیڤی لە چوارچێوەی نۆ پڕۆگرامی نێودەوڵەتیدا دەبەخشرێن و ساڵانە زیاتر لە 12,000 داواکاریی پاڵاوتن لە دامەزراوەکانی پتر لە 70 وڵاتی جیهانەوە وەردەگرن. ئەم خەڵاتانە ڕێز لە دامەزراوەکان بە هەموو جۆر و قەبارەکانیانەوە، لەگەڵ سەرجەم کارمەندەکانیان دەنێن لە پای ئەدای نایاب و لێهاتووییان لە ژینگەی کاردا لە سەرانسەری جیهاندا.