موسەنا ئەمین دەڵێت: مووسەنا ئەمین دەنگۆیەک لەبارەی مووچەوە رەتدەکاتەوە
02:25 - 02/11/2026
زەمەن_هەواڵ
موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە پرۆژەیاسای بودجەدا تەنها گرەنتیی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: بەپێچەوانەی دەنگۆکانەوە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ هەموو ساڵەکە مسۆگەرە و و هیچکام لەو مافە داراییەکانی دیکە لەبەرچاو نەگیراون کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆن و هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارەوە داواکرابوون، ئەو قسانە دوورن لە ڕاستییەوە کە دەڵێن لە ساڵی داهاتوودا تەنها شەش مووچە دابەش دەکرێت.
وتیشی: کە مووچەخۆرانی هەرێم جیاواز لە عێراق ماوەی زیاتر لە 12 ساڵە پلەبەرزکردنەوەیان ڕاگیراوە و هێشتا پرسی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە یەکلایی نەبووەتەوە.