رۆڵی نەوشیروان مستەفا
10/13/2026 2:38:00 PM
مەحمود یاسین کوردی
بروا بکەن کاک مەسعود بارزانی سەرەرای ناکۆکی تووندی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا لە کۆتاییەکانی تەمەنی بەس لە هەموو سیاسییەکانی دیکە زیاتر بەرامبەر (ئەو) موسنیف تر لە باسکردنی مێژووی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەی عێراق لە 2005.
پەراوێزخستنی رۆڵی نەوشیروان مستەفا لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێری زوڵمە، چونکە لە کاتی نووسینەوەی دەستوور کاک مەسعود و کاک نەوشیروان رۆڵی زۆر جوانیان دابەش کرد بوو، ئەو بۆمبانەی لە دەستووری عێراق جێگیرکراون کە وایکردووە بە دەستوور بە ئاسانی تەعدیل نەکرێ و مافی کورد پەراوێزنەخرێ بە سەرپەرشتی هەردووکیان بووە.
ئێستا نێچیرڤان بارزانی بۆ موجامەلەی کورەکانی تەنیا باسی مام جەلال دەکات بێ ویژدانییە.
کاک مەسعود و کاک نەوشیروان ساڵی 2005 لە بەغداد کاتەکانیان دابەش کردبوو بەیانیان ئێواران هەر جارەو کەسێکیان دەچووە کۆبوونەوەی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور، وشە بە وشە گفتوگۆیان لە سەر کردووە.
بارزانی و نەوشیروان مستەفا زۆر سوودیان لە جەوی ئەو کاتەی بەغداد وپێگەی خۆیان لە رووی عەسکەری و سیاسی و ئابووری وەرگرتبوو بۆیە نووسینەوەی دەستوور لە قازانجی کورد دەرچوو، پەیوەندی کورد و شیعەش کاریگەری هەبوو رێگابدەن دەستووری عێراق بەو شێوازە بنووسرێتەوە کە مافە سەرەکییەکانی کورد جێگیر بکرێ برۆن بەراوردی مافی کورد لە دەستووری عێراق مەرسووم و بڕیارەکانی ئەو وڵاتانە بەراورد بکەن کە کوردیان بە سەر دابەشکراوە ئەوجا دەزانن لە عێراق کورد وەزعی چۆنە!
من خۆم لە چەندین بوونەو مەراسیم گوێم لە کاک مەسعود بووە باسی رۆڵی کاک نەوشیروانی کردووە، بەداخەوە ئێستا رۆڵی پەراوێز دەخرێ.