رۆڵی کاک نەوشیروان لە دەستوری نوێی عێراقدا
10/13/2026 12:59:00 PM
خالید ڕەزا ئەمین
لە پاداشتی قسەی ساردا ، هەمە ئاه و هەناسەی گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ، من بەرقی تێ دەگرم
شوکر هۆشیارە ( مەحوی ) تێدەگا دونیا خەراباتە
کەبەد مەستی بکات ئەهلی، خراپەی بۆچی لێدەگرم
حەزرەتی مەحوی
ئەو لایەن و سیاسی و خۆ بەسەرکردە زانانەی کە بەشێکیان هاتنە سەر حازری، پێیان وایە مێژوو لەو چرکە ساتەوە دەست پێ ئەکات کە خۆیان تیایا بوون بەژمارە و موقەدەراتی ئەم میلەتە داماوە کەوتە دەستی ئەوان، بۆیە بە ئاگاییەوە لە ئیرەیی پێ بردن و کینەدۆزییەوە، لەهەر شوێن‌و بۆنەیەک دا بۆیان کرابێ، بە خەیاڵی پوچی خۆیان ئەیانەوێ ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری کاک نەوشیروان مستەفا لە پلان و بەرنامە و سەرکردایەتیکردنی فیعلی ڕآپەڕین، لە دامەزراندنی پارلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پەت و سێدارەی فاشیزمی بەعس لە نوسینەوەی یاسای ئیدارەدانی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە و لە کاتی نوسینەوەی دەستوردا نادیدە بگرن و سەرۆکەکانی خۆیان بە پاڵەوان نیشان بدەن. کاک نەوشیروان ڕآستە خۆی لە ژیان دا نەماوە و پێویستی بەکەسیش نیە مەدالیای کوردایەتی و مەردایەتی لە بەرۆکی بدات. لەدوای خۆی هێندە نوسین و بەڵگەی نوسراوی بە میرات بۆ جێهێشتوین تا بتوانین پەتی کورتی درۆ و خۆ بەپاڵەوان کردنی ئەوانەی پێ بدەین بە ئاودا.
بۆیە لێرەدا چەند پەرەگەگرافێک لە یاداشتی ڕۆژانەی خۆی لە کاتی مەجلیسی حوکم دا، وەکو خۆی دا ئەنێم، تا بیری هەموو ئەو چەواشەکارانەی بخەمەوە تا خوێنەر بزانێ کێ لەوێ شەڕی مافە دەستوریەکانی خەڵکی کوردستانی کردوە، کێێن ئەوانەی کە لەو کاتانەی بۆ کورد و مافەکانی پێویست بوە لەوێ بن، لەوێ نەبون !! کورد وتەنی هەم مشتێ نمونەی خەروارێکە، هەم گوێز بە ژمارە مایەکەی دیارە:
------------------------------------------------------------------------------------------
لە دوو توێێ :
یاداشتەکانم لە مەجلیسی حوکم دا
نەوشیروان مستەفا
11-8-2003
بڕیاری ژ 32 ی مەجلسی حوکم ده‌رباره‌ی پێكهێنانی لوجنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی نوسینی ده‌ستور به هه‌ڵبژاردن یا هه‌ڵئاواردنی ئه‌ندامانی كۆڕی ده‌ستوری. ئه‌م لوجنه‌یه (ده‌ستور نانوسێ) به‌ڵكو رێگه‌ی نوسینی ده‌ستور دیاری ئه‌كا. هه‌ر ئه‌ندامێكی م‌ح یه‌ك كه‌س ناودێر ئه‌كا به‌وه لوجنه‌كه به قه‌د ئه‌ندامانی م‌ح ئه‌بێ به 25 كه‌س و ئه‌شێ تا 15 ی 9 كاره‌كانی ته‌واو بكا‌و ته‌قریری خۆی بدا به م‌ح.
گروپی كورد ئه‌م كه‌سانه‌یان ناودێر كرد: یه‌كێتی د- فوئاد مه‌عسوم، پارتی سامی ئه‌وره‌حمان، یه‌كگرتو دیندار نه‌جمان، لة لايةن دارا نورةدينةوة فرسه‌ت ئه‌حمه‌د ناوديَر كرا‌و لة لايةن دكتؤر مةحموديشةوة د- محه‌مه‌د عومه‌ر مه‌ولود ناوديركرا.
لةلايةن د- موحسینةوة، د- مسته‌فا زه‌ڵمی ناودێر كرا. به‌وه ژماره‌ی كورد له لوجنه‌كه‌دا بو به 6 ئه‌ندام.
7-10-2003
دوا راپۆرتی لوجنه‌ی ده‌ستور ته‌واو بوه. قازی دارا ده‌قه‌كه‌ی خوێنده‌وه. له به‌ر درێژی باسه‌كه لێدوانی دوا خرا بۆ كاتێكی تر.
14 ی 10 ی 03 سێشه‌م:
به‌حره‌لعلوم به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
بریمه‌ر داوای كردوه رۆژی 20 ی 10 ئه‌ندامه ئه‌سڵییه‌كانی م‌ح (له یه‌کێتی ته‌نیا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ئه‌سڵیيه) ئاماده بن ئه‌یه‌وێ باسی ده‌ستوریان له‌گه‌ڵ بكا.
×
لوجنه‌ی ده‌ستوری كه ناوی: (اللجنه التحضیریه لاعداد الیات عقد المؤتمر الدستوری) بو له 30 ی ئه‌یلولدا ته‌قریره‌كه‌ی خۆی ته‌واوكردوه‌و داوێتی به م‌ح. ته‌قریره‌كه به شێوه‌ی مه‌زبه‌ته 22 كه‌س له ئه‌ندامانی لوجنه‌كه ئیمزایان كردوه‌و به پێی په‌راوێزێكی نوسراوی سه‌رۆكی لوجنه 3 كه‌سه‌كه‌ی تریش به نامه ته‌قریره‌كه‌یان په‌سند كردوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ریان كردوه، فریای ئیمزاكردنی نه‌كه‌وتون.
---------------------------
خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه ده‌ری ئه‌خا، كه لوجنه‌كه له سه‌ره‌تاوه كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری سیستانیييةوة. ته‌نانه‌ت وشه‌گه‌لی رونكردنه‌وه‌ی خیاری یه‌كه‌م، كه له ته‌قریره‌كه‌دا به كار هێنراون، له ده‌قی فتواكه‌ی سیستانی و قسه‌كانی دیداره‌كه‌ی ده‌رهێنراون.
---------------------
چه‌ند كه‌سێك كه‌وتنه لێدوان و هه‌ڵسه‌نگاندنی، له‌وانه عادل عه‌بدولمه‌هدی.
من وتم: "ئه‌گه‌رچی سه‌رۆكی لوجنه‌ی ده‌ستور نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی بو، به‌ڵام وا دیاره نه‌یتوانیوه به وردی باری سه‌رنجی ئێمه ده‌رببڕێ، بۆیه ناچارم من بیر‌و بۆچونی خۆمانتان بۆ رونبكه‌مه‌وه:
"ئێمه پێمان وایه كه ده‌ستور گرێبه‌ستێكی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، قانونییه له نێوان هاووڵاتییان، یان چه‌ند تاقمێكی جیاوازدا بێئه‌وه‌ی گوێ بدرێته كه‌می و زۆری لایه‌نه‌كانی گرێبه‌سته‌كه. زۆرایه‌تی نابێ ئیراده‌ی خۆی به سه‌ر كه‌مایه‌تیدا بسه‌پێنێ، به‌ڵكو ئه‌بێ ئیراده‌ی هه‌ردولا بنوێنێ. گه‌لی عیراق به گشتی و گه‌لی كورد به تایبه‌تی ده‌یان ساڵه خه‌بات ئه‌كا بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كانی بگا. ئێمه رازی نابین جارێكی تر وه‌كو هاووڵاتی پله‌ی دوه‌م ره‌فتارمان له‌گه‌ڵ بكرێ و نامانه‌وێ جارێكی تر ده‌س بده‌ینه‌وه چه‌ك و بچینه‌وه شاخ. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێ به‌ر له‌وه‌ی بچینه هیچ جۆره هه‌ڵبژاردنێكه‌وه له سه‌ر سه‌ره‌تا گشتیيه‌كان رێکبکه‌وین، سه‌ره‌تا گشتییه‌كان بریتین له: عیراقێكی دیمۆكراتی پارله‌مانی ته‌عه‌دودی فیدرالی. ئه‌گه‌ر له پێشه‌وه له سه‌ر ئه‌وه رێكنه‌كه‌وین ئێمه له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی گشتيی یا جوزئیدا به‌شدار نابین.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له روی هونه‌رییه‌وه حاڵی حازر هه‌ڵبژاردنێكی گشتی پاك و ئازاد قابیلی جێبه‌جێكردن نیيه. (إحصاء) نه‌كراوه، مه‌علوم نیيه كێ مافی ده‌نگدانی هه‌یه، ئاسایش نیيه تا ئازادی پاڵێوراو و ده‌نگده‌ر و سه‌لامه‌تی سنوقی ده‌نگدان دابین بكرێ".
له راستیدا قسه‌كانی من بۆ كه‌مكردنه‌وه نه‌بو له نرخی د- فوئاد مه‌عسوم.
17 ی 11 ی 03 دوشه‌م:
پاچه‌چی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
ه‌به‌ر كوژانه‌وه‌ی كاره‌با و تاریكی هۆڵی كۆبونه‌وه‌كه دانیشتنه‌كه له هۆڵی نانخواردن كرا. زۆری ئه‌ندامانی ئه‌سڵیی به‌شدار نه‌بون چونكه 10 كه‌سیان له گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی تاڵه‌بانی رۆیشتون له‌وانه: قازی وائیل، قازی دارا، د- موحسین، سه‌لاحه‌دین، محه‌مه‌داوی، د- روبه‌یعی، عیزه‌دین سه‌لیم، یونادم ... نه د- رۆژ و نه هیچ نوێنه‌رێكی پارتی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه نه‌بون.
پێموایه ئه‌م چه‌ند حه‌فته‌یه‌ی كاره‌كانی م‌ح( مجلس الحكم ) (تا كۆتایی مانگی شوبات) گرنگترین قۆناغی ته‌مه‌نێتی. له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌بێ:
-(قانون إداره الدوله العراقیه للفتره الانتقالیه)، وه‌كو له رێككه‌وتنه‌كه‌دا نوسراوه، به راوێژی نزیك له گه‌ڵ سام و به موافه‌قه‌تی ئه‌و، بنوسرێ.
اس له رێكه‌وتنه‌كه‌و قانونه‌كه كرا.
وتیان ئه‌نجومه‌ن خۆی قانونه‌كه ئاماده ئه‌كا نه‌ك كۆمیته‌یه‌كی دیاریكراو. من له سه‌ر قانونه‌كه وتم: "له به‌ر گرنگی ئه‌م قانونه پێویسته بایه‌خێكی تایبه‌تی پێبدرێ و ئه‌توانین كه‌ڵك له شاره‌زایانی قانونی ده‌ستوری وه‌ر بگرین، قانونه‌كه دابه‌ش بكه‌ین به سه‌ر چه‌ند بابێكدا: سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه، 3 ده‌سه‌ڵاته‌كه، رێكخستنی مه‌ركه‌زی و لامه‌ركه‌زی نێوان مه‌ركه‌ز و موحافه‌زه‌كان، فیدرالی نێوان مه‌ركه‌ز و ئیقلیمی كوردستان، پێوه‌ندی دین به ده‌وڵه‌ته‌وه... پێویسته ورده‌كاری ئه‌مانه هه‌مو باس بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی میصداقیه‌تی مه‌جلیس بمێنێ ئه‌بێ به پێی ئه‌و زه‌مانبه‌ندی (جدول زمنی) یه‌ی دانراوه كاره‌كان ته‌واو بكرێن".
عادل عه‌بدولمه‌هدی (نوێنه‌ری حه‌کیم) وتی: "نوسینی سه‌ره‌تا بنه‌ڕه‌تیه‌كان و دانانی ئالیات و ته‌وقیتات گرنگه".
چادرچی وتی: "ده‌ستوره تازه‌كانی دنیا ته‌نیا سه‌ره‌تا گشتییه‌كان ئه‌نوسن و رونكردنه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كان به جێئه‌هێڵن بۆ قانون...".
له وه‌ڵامدا وتم: "ده‌ستوره تازه‌كان هه‌مو ورده‌كاریه‌كان به دریژی باس ئه‌كه‌ن" نمونه‌م به ده‌ستوری نوێی سویسرا هێنایه‌وه...
به‌ڕاك وتی: "ده‌ستوری سویسری ئه‌وه‌نده ورده ته‌نانه‌ت باسی جۆری سه‌ربڕینی گاوگۆتاڵ ئه‌كا له به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕینی ئاسانه، ئێمه به هۆی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی عیراقه‌وه پێویستیمان به ده‌ستورێكی پته‌و هه‌یه كه به ئاسانی گۆڕینی تێدا نه‌كرێ له به‌ر ئه‌وه نه‌چینه ته‌فسیلاته‌وه باشه..".
له سه‌ر پێشنیاری صومه‌یده‌عی و صه‌فاء عه‌بدولره‌سول (نوێنه‌ری روبه‌یعی) لوجنه‌یه‌كی 5 كه‌سی دانرا بۆ دانانی پرۆگرام و ته‌وقیتاتی نوسینی قانونه‌كه له: صومه‌یده‌عی، جه‌عفه‌ری، حاچم حه‌سه‌نی، عادل عه‌بدولمه‌هدی (نوێنه‌ری حه‌کیم)،به‌نده‌ی به‌سزمان. كۆتایی به گفتوگۆ هێنرا.
عه‌بدولمه‌هدی و شیعه دینیه‌كان هه‌ندێ سڵه‌مینه‌وه‌یان له رێكه‌وتنه‌كه ده‌ربڕی.
18 ی 11 ی 03 سێشه‌م:
حه‌كیم به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
ئه‌مڕۆش كه‌سی پارتی ئاماده نه‌بو. عادل موراد له گه‌ڵ من هات.
من پرۆژه‌یه‌كم ئاماده كردبو ده‌رباره‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه عادل موراد چاپی كرد و دابه‌شی كرد به سه‌ر ئه‌ندامه‌كاندا.
لوجنه‌یه‌ك دانرا بۆ سه‌یری نامه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ كوفی ئه‌نان ده‌رباره‌ی رێكه‌وتن له گه‌ڵ سام سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ عیراق.
1 ی 12 ی 03 دوشه‌م:
حه‌كیم ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كانی كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی چوین بۆ كۆبونه‌وه
له ماڵه‌كه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی كه‌وتینه نوسینی پرۆژه‌ی (قانون اداره الدوله العراقیه للفتره الانتقالیه) و به‌شێكی گرنگیمان ته‌واوكرد. پرۆژه‌كانی م ش و پاچه‌چیمان كرد به بنچینه و دوای تاووتوێ و گۆڕین بیروراكانی خۆمان تێدا داڕشته‌وه و ئه‌وی پێویست بو ده‌رباره‌ی مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد تێهه‌ڵكێشمان كرد و له قاڵبی ماده‌ی قانونییدا به وردكراوه‌یی نوسیمان.
*****************************************************************
دەفەرموون ئێوەش بە بەڵگە و رۆژ و مانگ و ساڵ ڕۆڵی خۆتان بۆ خەڵک بگێڕنەوە!!!