بانکى نیشتمان دەست بە وەرگرتنى فەرمانبەر دەکات
08:42 - 14/10/2026
زهمهن - ئابوری
بانکى نیشتمان: لە هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان فەرمانبەر وەردەگرین.
لە ڕاگەیێنراوێکى بانکى نیشتماندا کە گەیشتووە ، تیایدا هاتووە، هەر فەرمانبەرێک
لە بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری خوازیاری کارکردنە
لە لقەکانی بانکی بازرگانیی نیشتمان لەسەر ئاستی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک،
هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (زاخۆ، سۆران، گەرمیان، ڕاپەڕین) وەک بەرپرس و فەرمانبەری
هۆبە، دەتوانن داواکارى بۆ گواستنەوە پێشکەش بکەن.
داواکارییەکانى بانکەکە:
فەرمانبەرانى سەر بە وەزارەتى دارایی دەتوانن لە ڕۆژانى18 تاوەکو 22ـى ئەم مانگە داواکارى بۆ گواستنەوە پێشکەش
بکەن.
چەند مەرجێک دیاریکراوە هەر فەرمانبەرێک داواکاری بۆ گواستنەوە پێشکەش دەکات،
پێویستە ئەو مەرجانەى تێدابێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە چوارچێوەى یەکخستنەوە و تێکەڵکردنى بانکە حکومییەکان
لە هەرێمى کوردستان، 94 بانکى حکومى تێکەڵ دەکرێن و ژمارەیەکى سنوورداریان دەمێنێتەوە
تاوەکو ئەو کاتەى یەکە ژمێریارییەکان و هەژمارى بانکەکان ڕێکدەخرێنەوە، دواتر دەخرێنە
سەر بانکى نیشتمان.
بانکى نیشتمان، دەبێتە چوارەمین بانک لەسەر ئاستى عێراق کە بانکى ناوەندیی عێراق
بە فەرمى مامەڵەى لەگەڵ دەکات، پاش بانکەکانى ڕەشید و ڕافیدەین و تى بى ئاى و دەتوانێت
پێشینەکان و دۆلاریش بە نرخى فەرمى وەربگرێت.