30 کوردستان

بەپەلە.. لە هەفتەی داهاتووە شەپۆلێکی چڕی باران و بەفر و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە

04:32 - 23/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند: لە کۆتایی مانگی ١١ وە تا نیوەی یەکەمی مانگی ١٢ شەپۆلێکی چڕی باران بارین روو دەکاتە ناوچەکانمان.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، سالاو هیدایەت شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، بەپێی دواین گۆڕانکاری و نیشانەکان لەنێوان ٢٨ی ١١ی ئەم مانگەوە بۆ ١٢ی ١٢ی مانگی داهاتوو هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری سیستەمێکی تەڕو داباراناوی یەکجار زۆر باشو درێژخانەوە. 

دەشڵێت: شەپۆلەکە خۆی دەبینێتەوە لەهاتنی زنجیرەک لە شەپۆلی یەک لەدوای یەکی باران و هەورە بروسکە و تەرزە و لافاو و سەرما و سۆڵە و بەفر بارینەوە.

هاوکات، ئەوشارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، پێشبینی ڕێژەیەکی زۆر لەدابارین دەکرێت لەو مەودایە و لافاو لەو ناوچانەی مەترسیان لەسەرە ئەگەری هەیە و بەفرێکی باش لەناوچە شاخاویەکان و بەتایبەت کوێستاناویەکان دەبارێ و تەرزەی لەناوچەی دیاری نەکراو دەبارێت و پەڵەش دەدات لەو شوێنانەی کەماون لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە دیاریکراوی.

باسی لەوەشکردووە، لەسبەی شەوە و ڕۆژانی دواتر ئەگەری ڕێژنە بارانی کاتی لابەلای تر هەیە لەشوێنو کاتی جیاوازدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن