45 کوردستان

لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە باران دەستپێدەکات

12:48 - 25/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 کەشناسی بڵاویکردەوە، لەمڕۆوە ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و لە ناوەڕاستی هەفتەشەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە دەستپێدەکات.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند: لە ڕۆژی سێشەممەوە کەشوهەوا دەگۆڕێت و لە بەشەکانی ڕۆژئاوا باران دەبارێت و شەپۆلەکە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە فراوانتر دەبێت و بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەورەبرووسکە، سەرانسەری ناوچەکانی باکوور، ناوەڕاست و باشوور دەگرێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمیش دەڵێت:  لەمڕۆوە ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و لە ناوەڕاستی هەفتەشەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن