١٢٠ هەزار کەس دادەمەزرێندرێن
04:01 - 24/10/2026
زەمەن_هەواڵ
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە بودجەی 2027 سەرجەم گرێبەستەکان دەکەین بە هەمیشەیی و 120 هەزار کەسیش بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنین.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق،باسی لەوەکرد، سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانە لەسەر میلاکی هەمیشەیی لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٧دا دادەمەزرێن.
دەشڵێت: ق٢٠ هەزار پلەی وەزیفی بەشێوەی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێن و حکومەت کار دەکات بۆ دابینکردنی تەرخانکراوی دارایی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان"