سبەی بۆ فەرمانبەران رۆژی یەکلاکەرەوەیە
02:45 - 24/10/2026
زەمەن_هەواڵ
ئەندامێکی پەرلەمانی حێراق ڕایگەیاند: سبه‌ینێ په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر مۆڵه‌تی (٥) ساڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات؛ به موچه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه
ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ئیبتسام هیلالی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی (شه‌فه‌ق نیوز)ی وت: سبه‌ینێ په‌رله‌مان ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای پێدانی مۆڵه‌تی ئاسایی درێژخایه‌ن به فه‌رمانبه‌ران وئه‌مه یاسایه‌كی گرنگه و له ره‌شنوسی یاسای بودجه جیاكراوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، یاساكه ده‌سه‌ڵات به وه‌زیر، سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت، پارێزگار یان هه‌ر كه‌سێك ئه‌و سه‌رپشكی بكات، مۆڵه‌تی (٥) ساڵ به هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی هه‌میشه‌یی بدات، كه خزمه‌تی راسته‌قینه‌ی له (٢) ساڵ كه‌متر نه‌بێت، ئه‌م مۆڵه‌ته ده‌كرێت بۆ یه‌كجار نوێ بكرێته‌وه.
هەر بەپێی یاساکە، ئه‌م مۆڵه‌ته له (٥) ساڵی یه‌كه‌مدا به موچه‌ی ته‌واوی بنه‌ڕه‌تییه‌وه ده‌درێت به فه‌رمانبه‌ر، له (٥) ساڵی دووه‌م به نیوه‌ی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه پێی ده‌درێت.
هاوکات، لایه‌نه‌كان سه‌رپشكراون له پێدانی مۆڵه‌تی ئاسایی به فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر داوای خۆی، بۆ ماوه‌ی (٦) مانگ به‌بێ مووچه.
لە یاساکەدا ئەوەش جێکراوەتەوە کە ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی ئه‌ژمار ده‌كرێت به‌و مه‌رجه‌ی فه‌رمانبه‌ر پاره‌ی لێبڕینی خانه‌نشینی بدات، له‌ماوه‌ی مۆڵه‌تدا بڕوانامه‌ی خوێندن بۆ فه‌رمانبه‌ر ئه‌ژمار ناكرێت.