سروە عەبدولواحید: پارتی پەرلەمانتارەکانی دەستبەسەرکردبوو، هەتا پەرلەمانی کارا کردەوە
12:04 - 16/11/2026
زەمەن_هەواڵ
سروە عەبدولواحید، ڕایگەیاند: دادگای فیدڕاڵی داواکەی یەکێتی و نەوەی نوێی ڕەتنەکردووەتەوە و ئێستا پارتی نیسابی كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستانی نیە، چونکە پەرلەمانتارێک دەستی لەکارکیسایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، وەزیری ژینگەی عێراق لە چاوپێكەتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "عێراق 24" ئاشکرایکرد، دادگای فیدراڵی داواكەیانی بۆ راگرتنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان رەتنەكردووەتەوە، بەڵكو دەركردنی فەرمان سالاری رەتكردووەتەوە و داواكە وەك خۆی ماوە.
وتیشی: ئێستا پارتی نیسابی كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستانی نیە، بەوپێیەی یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی نیسابی دانیشتنی كاراكردنەوەی پەرلەمانی تەواوكرد، دەستی لەكاركێشاوەتەوەو ٥٠ کۆ یەكیان نییە.
سروە عەبدولواحید ئاشکراشیکرد، ئەو پەرلەمانتارانەی بەشدارییان لە كاراكردنەوەی دانیشتنی پەرلەمان كرد، لە ئۆتێل دیڤان لە هەولێر دەستبەسەركرابوون و رێگەی هاتنە دەرەوەیان پێندەدرا، بە حساب پارێزگای لە سەلامەتیان دەكات.
باسی لەوەشكرد، یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی كە دەستبەسەركرابوون دەستی لەكاركێشاوەتەوە، تەنانەت هەڕەشەی رفاندنی مناڵەكانیشیان لەو پەرلەمانتارانە كردبوو.