زمانی ژمارەکان لە نێوان؛ جیهانی ئەوان و دنیاکەی ئێمەدا ..!
10/29/2022 8:13:00 PM
عەلی شەریف
موشی دایان ئەڵێ (عەرەب
بەردەوام باسی سەروەری و نەمری باوباپیرانیان و شەڕی حطین و یەرموک دەکەن، هەمیشە
لە نێو دنیای وەهم و ئاوێنەی رابردودا خۆیان ئەبینن، بەڵام ئێمە ئەوان وەک کە لە ئێستادا
هەن دەیان بینین !
دەسەڵاتدارانی ئێران زیاتر
لە ٤٠ چل ساڵە ئەڵێن ئەمەریکا شەیتانی گەورەیە، زۆرێک لە پیاوانی ئاینی و حزب و لایەن
و پێکهاتە جۆراوجۆرە سیاسیە ئیسلامیەکانیش لە پشت بەشێک لە هەر دیاردەو دەرکەوتە و
بیرو نەزمێکی تازە بەدەست و پیلانی ئەمەریکای دادەنێن ، لەم ماوەیەدا دوو بابەت، یەکەمیان؛
پرسی خوێندنی مێژووی ئایینەکان لە زانکۆکاندا وەک بابەتێکی ئاسایی لەپاڵ بابەتەکانی تری زانستە مرۆڤایەتیەکان ..
دووەم: بابەتی ئاینی زەردەشتی
وەک ئاینێکی دێرینی کورد و لێکەوتەکانی ….
ئەم دوو پرسە مشتومڕ و
گەلێ وتە و لێکەوتەی جۆراوجۆری لەگەڵ خۆیدا هێناو چەندین پیاوی ئاینی و لایەنی ئیسلامی
سیاسی بە ئاشکرا و بەنهێنی لەکەناڵەکانی تی ڤی و سایت و پەیجەکانەوە قسە و وەڵامی
توند و کاڵوکرچی بێ ناوەڕۆک و نازانستی و نابابەتی لەسەر کراو سەرجەمیان ئەم پێشنیار
و دیاردانەیان بە کار و دەسیسەی ئەمەریکا ناوەزەند دەکەن و پەنجەی تاوان خستنەپاڵ
و تۆمەتیان بۆ ئەمەریکا رائەکێشا !
بۆیە بەباشم زانی چەند
ئامار و داتایەک وەک ( مشتێ لە خەروارێک بەراورد ) بخەمە بەر دیدەی هاوڕێیانی بەرێز
لە نێوان رەوش و بەرهەم و دەستکەوتی ئەوانەی کە بە دار الحرب نادەبرێن بەبەراور بە دار السەلامی
دنیای خۆماندا؛
آ- گرنگترین دۆزراوە
زانستیەکان کە رێرەوی کاروانی مرۆڤایەتی گۆڕی هەمووی بەرهەمی زانایانی رۆژئاوا و پێشکەوتنی
زانستی و ژیری مرۆڤ و پیشەسازیە، کەبەداخەوە هیچ دۆزراوە و ناوێکی دنیاکەی ئێمەی تیانیە .
کە بەم شێوەیەیە، دۆزراوەکان:
١-ئۆکسجین : لە ساڵی ١٧٧١ ز لەلایەن زانای کیمیاگەر
کارل فیلهمى ئەڵمانی دۆزرایەوە .
٢- کارەبا: لە ساڵی ١٨٢١ ز لە لایەن مایکل
فارادای بەریتانی دۆزرایەوە .
٣- بێهۆشکردن ( التخدیر ): لە ساڵی ١٨٤٦ ز لە
لایەن دکتۆر ویلیام مورتونی ئەمەریکی دۆزرایەوە .
٤-پەستەرە: لە ساڵی ١٨٦٠ لەلایەن زانا لویس
پاستری فەرەنسی بۆ پاراستنی خۆراک و چۆنیەتی پاراستنی دۆزرایەوە
کە پێی ئەڵێن ( باوکی زانستی بەرگری لەش )
٥- تیشکی سینی ( X-Rays ) : لەساڵی ١٨٩٥ لەلایەن
زانای ئەڵمانی کونراد رونتجن دۆزراوەتەوە .
٦- پەنسلین: لەساڵی ١٩٢٨ ز لە لایەن زانای بەریتانی
ئەلیکسەندەر فلیمنج دۆزرایەوە کە بەگەورەترین دەستکەوتی زانستی و پزیشکی دادەنرێت
لە مێژووی مرۆڤایەتیدا .
٧- ناوکە ترش DNA : لەساڵی ١٩٥٣ ز
لەلایەن تیمکی پزیشکی و سەیدەلانی زانکۆی کامبریدجی بەریتانی دۆزراوەتەوە .
ب - لە ١٠ دە گەورەترین
کۆمپانیای جیهان لە سەر ئاستی نرخی بازاڕ بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ، (٨) هەشت لەم کۆمپانیا زەبەلاحانە
هی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکایە و بەم شێوەیە:
١ - ئەپڵ
٢ - مایکرۆسۆفت
٣ - ئارامکۆی (سعودیە )
٤ - گۆگل (الفابێت )
٥ - ئەمازۆن
٦ - تێسلا
٧ - بریکشاد هاثوای
٨ - TSMC (تایوانی )
٩ - Meta فەیسبوک
١٠ - Nvida
ج - لە ساڵی ١٩٠٧ کە یەکەم
خەڵاتی نۆبڵی بەخشراوە تا ساڵی ٢٠٢٢ کە نزیکەی ١١٥ ساڵە خەڵاتی نۆبڵ دەدرێت بە
زانا و داهێنەر وکەسایەتیە دیارەکانی کۆمەڵگە هەندێ ئامار و زانیاری تایبەت بە باسەکەمان
بڵاودەکەینەوە کەبەم جۆرەیە:
آ - لە هەمو جیهانی ئیسلامی
و عەرەبیدا تەنها ١٢ کەس خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتوە ئەویش بەم شێوەیەو لەم بوارانەدا :
١- محهمهد ئهنوهر سادات بە هاوبەشی لەگەڵ
مناحم بیگنی اسرائیلی بەهۆی رێککەوتنی ئاشتی کامپ دێڤدی ساڵی ١٩٧٨ (میسر - اسرائیل ) .
٢- یاسر عەرەفات بەهاوبەشی لەگەڵ هەریەک لە شەمعۆن
پێرێز و اسحاق رابینی اسرائیلی بەهۆی رێککەوتنی ئاشتی ئۆسلۆی ساڵئ ١٩٩٤ (فەلەستین
- اسرائیل ).
٣- محهمهد البرادعی بەهاوبەشی لەگەڵ تیمە نێودەوڵەتی
وزەی ناوکی لەهەوڵەکانی سەبارەت بە ئاشتی وزەی ئەتۆمی لە ساڵی ٢٠٠٥ دا.
٤- محههمد عبدالسلام پاکستانی بەهاوبەشی لەگەڵ
زانای بەناوبانگ ستیفن وینیبرغ لەساڵی ١٩٧٩ .
٥- نجیب محفوظ نوسەری گەورەی میسر لە بواری وێژەدا
لەساڵی ١٩٨٨ .
٦- ئهحمهد زویل هەڵگری رەگەز نامەی ئەمەریکی
و لە بنچینەدا میسری لەبواری کیمیا لەساڵی ١٩٩٩ز.
٧- شیرین عهبادی ژنە چالاکونی ئێرانی لە بواری
ئاشتی لەساڵی ٢٠٠٣ .
٨- محهمهد یونس بنگلادیشی لەبواری ئاشتیدا لەساڵی
٢٠٠٦ .
٩- ئۆرهان باموق تورکی لە بواری وێژە دا لەسالی
٢٠٠٦ .
١٠- توکل کرمان ژنە چالاکوانی یەمەنی بۆ ئاشتی لەسالی
٢٠١١ .
١١- مالالا یوسف ژنە چالاکوانی پاکستانی بۆ ئاشتی
ساڵی ٢٠١٤ .
١٢- عهزیز سنجار نوسەری تورکی بۆ ئاشتی ساڵی
٢٠١٥ .
ب- بەڵام تەنها وڵاتانی
رۆژئاوا( بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئەمەریکا ) ئەم ژمارە خەڵاتانەیان وەرگرتوە
؛
١- ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ٣٧٥ خەڵاتی نۆبڵی بەدەست هێناوە .
٢- بەریتانیا ١٣١ خەڵات
٣- ئەڵمانیا ١٠٨ خەڵات
٤- فەرەنسا ٦٩ خەڵات .
ج - لە نێوان لیستی ١٠٠ لەباشترین
زانکۆکانی جیهاندا بۆ خوێندنی ساڵانی ( ٢٠١٨ تا ساڵی ٢٠٢٢ ) هیچ زانکۆیەکی ئیسلامی
لەو لیستەدا نیە، شایانی باسە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنها ناوی ٣سێ زانکۆی ئیسرائیلی
هاتوە .
د - هەندێ زانیاری و ئاماری سەرەتایی سەبارەت بە پرسی خوێندەواری وخوێندنەوە
و رۆشنبیری و فەرهەنگی لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریکا بەتایبەتی:
١- لە ٧٥٧ ملیۆن نەخوێندەواری جیهان، نزیکەی
١٠٠ ملیۆن نەخوێندەوار لە وڵاتانی عەرەبیدایە .
٢- لە جیهانی عەرەبیدا ساڵانە تاک بەتێکڕایی تەنها ٦ شەش خولەک (دقیقة) دەخوێنێتەوە، بەڵام
لە وڵاتانی رۆژئاوا تاک ساڵانە بەتێکرایی نزیکەی (٢٠٠) دوو سەد کاتژمێر دەخوێننەوە ! .
٣- مناڵێکی عەرەبی ساڵانە بە تێکڕایی تەنها ٧ حەوت
خولەک دەخوێنێتەوە ، لەکاتێکا مناڵێکی ئەمەریکی بەتێکڕایی لە رۆژێکا ٦ شەش خولەک دەخوێنێتەوە .
٤- لەوڵاتانی عەرەبیدا ساڵی بەتێکڕایی نزیکەی
٦٥٠٠ کتێب بڵاودەکرێتەوە ، بەڵام لەئەمەریکای باکور تەنها لە ساڵێکا بەتێکڕایی
١٠٢٠٠٠ سەدودوو هەزار کتێب بڵاو کراوەتەوە و لە ئەمەریکای لاتین و بەحری کاریبیش بەتێکڕایی
٤٢٠٠٠ چل و دوو هەزار کتێب لە ساڵێکدا بڵاو کراوەتەوە .
٥- بەهەمو وڵاتانی عەرەبی نزیکەی پێنج یەک واتە ٢٠٪ وڵاتی بچوکی وەکو یۆنان پرۆسەی وەرگێرانی
پەڕاوی تیا ئەنجام دەدرێت.
جیاوازیەکان گەلێ گەورە و شەمهێنن، بەجۆرێک کە مرۆڤ توشی شۆک
ئەبێت بەتایبەتی لە دەڤەرێک کە سەردەمانێک پێگە و زەمینی دێرینترین شارستانی وەک سۆمەریەکان
و پێشکەوتوترین شارێکی بازرگانی و بازاڕی بەناوبانگی وەک بابل بێت و ئێستا لەلیستی
وڵات و شارستانیە دواکەوتوەکانی گەلانی دنیادا ناوی بێت !
لەم مەملەکەت و سەرزەمینی
شارستانی و شوێنەواری دێرینی ژیان و کشتوکاڵ و رۆشنبیری و رێکخستن و یاسادا، گەلەکەی
نقومی سەروەری ژیانی رابردوی بوە و لەئاوێنە تەڵخەکەی رابردودا بۆ ئێستاو ژینای
داهاتوی ئەگەڕێ ! کەئەمە جگە لە خۆ هەڵخەڵەتاندن و خەڵک چەواشەکردن چ ئامانج و بەرهەمێکی
بەکەڵکی لێ سەوز نابێ !