328وتار

چەلەحانێ ی یەکێتی و پارتی بەکوێ دەگا !

1/17/2023 11:28:00 AM
عەلی شەریف


شەڕی ئاشکرای ئەم دوو هێزە لەپاڵ ئامانجە باڵا شاراوەکەی ئابووری دا !

 هەمیشە شەڕ و جەنگەکان  رەنگدانەوەی چەند هۆکارێک بون بەڵام بنەمای سەرەکی زۆربەی جەنگەکان هۆکاری ئابووری  بون .
 بەهەڵدانەوەی لاپەڕەکانی مێژووی کۆن و نوێی چەندین شەڕو پێکدانی خوێناوی دەکرێ وەک نموونەی زیندوی گرنگی ئەم بنەمایە لە هەڵگیرسانی شەڕو ئەنجامە کارەستبارەکانی بخەینە روو کە چۆن لە ژێر پەردەو بیانوی بابەتی تر و بەنهێنی و لەتاریکیدا هێشتنەوەی ئامانجە باڵاکەی شەڕ کە ئابوری بوە جەنگە کاولکاری و کۆمەڵکوژیەکان ئەنجام دراون لەوانەش ؛


 
   * ~ ئیمپراتۆریەتی  عوسمانی و کۆمەڵکوژی   
         ئەرمەنیەکان .

 ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە کۆتایی ساڵانی دەسەڵاتدارێتی خۆیدا دەستی کرد بە گرتن و لەسێدارەدانی کۆمەڵێ رۆشنبیر و کەسایەتی و ناوداری ئەرمەنەکان لە ناو ئەستەنبوڵ لە رۆژی ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ ، ئەم تاوانە وەک سەرەتایەک بو بۆ دەستپێکی پرۆسە گەورەکەی کۆمەڵکوژی و دەرکردنی زۆرەملێیانەی ئەرمەنەکان لە تورکیا .
کە زۆربەی لێکۆڵەر و مێژوونوسان ئەم کۆمەڵکوژی و تاوانە دژ بەمرۆڤایەتیەی عوسمانیەکان بۆ دوو هۆکار دەگێڕنەوە ؛

 ١ - دڕدۆنگی و ئیرەیی بردنی عوسمانیەکان بە سەرکەوتن و پێشکەوتنە ئابوری و سیاسیەکانه ئەرمەنەکان کە هەژمونێکی کۆمەڵایەتی گەورەی بۆ پێک هێنابون بەتایبەتی لە رووی پێشکەوتنە ئابوریەکانیانەوە ، ئەمە لەکاتێکدا کە سوپای عوسمانی و دەوڵەتی تورکیا بەهۆی شکست و پاشەکشە بەردەوامەکانی لە بەرامبەر سوپای بەریتانیەکان توشی زەرەر و زیان و روبەروی قەیرانێکی گەورەی دارایی ببوەوە .

  ٢ - ئەم پێشکەوتنەی ئەرمەنەکان هەستێکی قوڵی لەڕادەبەدەری لای سەرکردەکانی ( پارتی تورکیای لاو ) و تەنانەت لە نێوان خەڵکی ئاسایی تورکیشدا دروست کردبوو کە ئەرمەنەکان وەک رەگەزێکی نامۆ و مەترسیدار لە ناو کۆمەڵگەدا  ببینن و پێویستە لەناو ببرێن !

بۆیە لە چەندین پرۆسەی بەزۆر دەرکردن و کۆچ پێکردنی دورودرێژ و کوشتنی بەکۆمەڵ و خنکاندنیان بەغازی ژەهراوی نزیکەی (١،٥٠٠،٠٠٠) یەک ملێۆن و نیو ئەرمەنی لەناوبران و دەست بەسەر ماڵوموڵک و سەروەت و سامانیان دا گیرا .
ئێستا جگە لە ئەرمینا لە چەندین وڵاتی گەورەی وەک روسیاو کەنەدا و ئەمەریکا و فەرەنسا ساڵانە لە رۆژی ٢٤ ی نیسانی هەموو ساڵێکدا ئەم یادەیە بەزیندویی رادەگرن .

  *~ کارەساتی هۆلۆکۆست ؛
     کارەساتی هۆلۆکۆست یا دوورخستنەوە و کۆمەڵکوژی یەهودیەکان لەساڵانی ١٩٤١ — ١٩٤٥ ز


ئەم پرۆسەیە بە دورخستنەوەی یەهودیەکان دادەنرێت بەشێوەیەکی بەرنامەرێژی لە کۆمەڵگەی ئەڵمانی لەرووی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری و رۆشنبیریەوە ، هەرورها دزین و تاڵاکردنی ماڵوموڵک و سامان و کەلوپەلە گرانبەهاکانیان ، لەگەڵ داخستن و تاڵاکردنی هەمو شوێنە تایبەت و گشتیەکانی کار و بازرگانی و کارگە و کۆگاگانیان .. کەلەم پرۆسەیەدا نزیکەی ٦ شەش ملێۆن یەهودی کوژران بەچەندین شێوازی نامرۆییانەی قێزەون .

گرنگتیرین هۆکارێک لە پشت کۆمەڵکوژی و دەرکردنی یەهودیەکان لە ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکاری سەرەکی )

 ١ - پێکەوەنانی ئابوریەکی زەبەلاح لەلایەن گەورە دەوڵەمەندە یەهودیەکانی ناو ئەڵمانیا و کۆنترۆڵکردنی زۆربەی بازاڕ و کاری بازرگانی 
 و بونی کارتلاتی گەورە، کەئەم پرۆسە زەبەلاحە ئابوریە لەدەرەوەی پێکهاتەی ئابوری حزبی نازی ئەڵمانیا بو ، بۆیە لەلایەن دەسەڵاتی حزبی نازی ئەڵمانی بە سەرکردایەتی هتلەر پرۆسەی پاکتاوی و کۆمەڵکوژی وەک چارەسەری یەکجارەکی دژی یەهودیەکان راگەیەنرا .

 ٢ - رەگەز پەرستی و بە رەسەن دانانی نەتەوەی ئەڵمانی و مل کەچ پێکردنی رەگەز ونەتەوەکانی تر لەبەرامبەر نەتەوەی ئەڵمانی و بەتایبەتی ملکەچ پێکردن و سڕینەوەی یەهودیەکان کە بەمەترسی سەرەکیان دانابوو لە داهاتودا لەناو ئەڵمانیا .

  * - یەکێتی و پارتی جگە لە مێژوویی خوێناوی و دوبەرەکی مێژوی بەمیرات جێماو بۆ ئەو دوو حزبە ، وەجگە لە شەڕی ناوخۆی شاخ و قوربانی هەزارانی تری شەڕەکانی ناخۆی دوای راپەڕین و ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ کە دەیان هەزار رۆڵەی گەلەکەمان بونە قوربانی ئەم کارەساتە جەرگبڕە کە دیارترین هۆکارێکیش بۆ ئەم رووداوە مەرگ ئاسا و خۆکوژیە کێشەی دارایی گومرگی ابراهیم خەلیل و ناهاوسەنگی دابەشکردنی بو .

ئێستاش دوای پێکهێنانی نۆ کابینەی حکومداری بەهاوبەشی و زیاتر لە 30 ساڵ ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان و زیاتر لە ٨ ساڵ فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆیی و دەیان گرێبەستی تر و  دەیان ملیار دۆلار قەرزاری و چەندین قەیرانی تاقەتپروکێنی تر …هێشتا شەڕ و چەلەحانێ و سۆشیال میدیان بە خۆیان و تۆمەت بارکردنی ئەوی تر و نائیداری لەو شار و پێشکەوتنی ئەوی تر  سەرقاڵ و گرفتار کردوە ..

 

هەمو ئامانجی ئەم شەڕە دەنوک و قاوانە سواوە لە برەودان و تۆمەت بەخشینەوە و قسە بێتام و وتە و وشەی نەشیاو و قێزەون کە رۆژانە لەلایەن دەستەو دایرە جیاجیاکانی پەرلەمانی و حکومی و حزبیەوە بەرامبەر یەکتری هەڵی دەڕژن لە بنچینەدا هیچ ناوەڕکێکی ئایدیۆلۆژی و باوەڕ و ئاراستەیەکی فکری دیار یا کۆنەپەرستانە و پێشکەوتنخوازانەی نیە ، شەڕێک نیە لەسەر پرس و رەهەندێکی دادپەروەری و نادادیدا ، ململانێیەک نیە لەسەر ئازادی لەبەرامبەر  ستەم و زۆرداریدا، بەڵکو کێ بڕکێ و هەڵسوڕان و داسوڕانێکا لە ناو بازنەی داخراوی کۆمەڵێ قەیران و پرس و ستەم و وێرانە و بیرکردنەوەی تەسکی حز ب پەرست و خۆپەرستی  و بەرژەوەند پەرستی رووتدا ماونەتەوە . 

 

ئامانجی شاراوە و ستراتیژی سەرەکی ئەم چەلاحانێ حزبیە دورودرێژ و گاڵتە بازاڕیە بەردەوامە ، کە رۆژ نیە چەندین جار سەودڵی هاوڵاتیە خەمبارەکانی ئەم هەرێمە نەگرێ تەنها شەڕی بەدەستهێنان و پچڕینی بەش و پشکی زیاترە لە سەرەوت و سامانی سەرزەوی و ژێرزەوی بەتاڵانکراو و بەهەدەر دراوی ئەم خاکەیە ، دووبەرەکی و  کێ بڕکێیە لەسەر  هەر چی زووتر و زۆرترە لە چەسپاندنی هەژمون و جێیگرکردنی پایەکانی ئابوریەکی پتەوی حزبی لەسەر پشکی داگیرکراوی بەرژەوەندی گشتی خەڵک و چەوساندنەوە و هەژارترکردنی .

ململانێی گەورەی دەوڵەتی چین و ئەمەریکا لە ئێستادا لە سەر بازاڕی نەوەی  5Gجی پێنج و  هەوڵدانە هەرچی زووترە لەگەیشتن بە هێنانەدی تەکنۆلۆژیای پەیوەندی زیرەکی 6G جی شەشە کە پێش بینی دەکرێ خێرایی داونلۆد و گەیاندنی زانیاریەکانی بگاتە یەک تیرابایت لە چرکەیەکدا و ئەگەری ئەوەشی هەیە پەیوەندیەکە راستەوخۆ بێت لەگەڵ مانگە دەستکردەکان بێ بەکارهێنانی بورجەکانی پەیوەندی ناوخۆ !

کەچی ئێمە هێشتا لە قۆناغی چەلەحانێ و خۆ دۆزینەوەین لە ئاوێنەی رابردودا !


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن