هەرێم وەک قەوارەی مردوو؛
10/18/2023 10:01:00 AM
عەلی شەریف
دوو جۆر مردن هەیە :
١- مردنی جەستەیی “ فیزیکی “
٢- مردنی وجودی .
قەوارەیەک ، دەسەڵاتێک
، پێکهاتەیەکی سیاسی خاوەنی هیچ جوڵەیەکی
سیاسی و دپلۆماسی نەبێ ، دابڕاو و بێ، خەم
لە کێشمەکێش و ململانێ و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان ، کە دنیا سەرقاڵی ئەوەیە
لەنوسینەوەی نەخشەی سیاسی نوێی جیهاندا شوین پەنجەی خۆی دابنێ …
پێکهاتەیەکی بێ
کاریگەر و بێ هەڵوێست و بێ گوتار و پەرتە
وازە …،
دەسەڵاتێکی سیاسی بەرپرس لە ژیان و ئاسایش و چارەنوسی زیاتر لە ٥
ملێۆن کەس و تروسکەیەک بۆ گەلێکی ٤٠ ملێۆن کەسی بێ ئاڵا …،
لە خەوی غەفڵەت
و بیری تەنها لای چاڵە نەوت و گومرگی سەرسنورەکانی بێ !
پێکهاتەیەک سەرقاڵ
و خەریکی مل شکاندنی یەکتر و چاوی لە شکستی براکەی بێ !
ئەو دەسەڵاتە نەک
هەر یەک جار مردوە ، بەڵکو ئەو دەسەڵاتە دوو جار مردوە
هەم وەک جەستەیەکی
بێ جوڵە و بێ گیانی لێ هاتوە ،
هەم وەک وجودێکی
مەعنەوی توشی شەلەل بوە و لەپەلوپۆ کەوتوە .!