نەژادپەرستی و تورانیەت بەرەو کوێ !
7/31/2021 1:24:00 PM
عەلی شەریف
ئێوارەی هەینی رێککەوتی ۳٠ی تەموزی ۲٠۲۱ خێزانێکی کورد لەشاری کۆنیای تورکیا لەلایەن
کۆمەڵێ چەکداری تورکی نەتەوەپەرستی توندرەوە هێرشیان ئەکرێتە سەر و ۷ حەوت کەس لەئەندامانی
ئەو خێزانە ۳ژن و ٤پیاو تیرۆر ئەکەن .
ئەمە یەکەم جار نیە کە هێرش و پەلاماری فاشیانە
و نەژادپەرستانەی تورک بەرامبەر دانشتوانە رەسەنەکەی کوردستانی باکور ئەنجام ئەدرێت بەڵکو
لەچەند ساڵی رابردوشدا هێرش و پەلاماری تورکە نەژاد پەرستە توندرەوەکان
هەر هەبوە و رق و کینەی تورک بەرامبەر بەکورد رەگێکی مێژوویی قوڵی هەیە و لاپەرەکانی
مێژوو گەواهی ئەم دیاردە فاشیانە و نەژاد پەرستیە تورانیە ئەدەن..
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی تورکیا زیاد
لە دەیان جار لەم ساڵدا تورکە نەتەوەپەرستە توندرەوەکان هێرش و پەلاماریان کردۆتە
سەر هاوڵاتیە کوردەکان و زەروزیانی گیانی
و مادیان پێ گەیاندون لەوانە کەدەس لیژنەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ کەوتون بەم جۆرە یە :
یەکەم / لەساڵی ۲٠۱۹ لەشاری ترابزۆنی تورکیا لەلایەن نەتەوە
پەرستە تورکە تەندرەوەکانەوە هێرش کراوەتە سەر خێزانێکی کوردی باشور ـ عێراقی تەنها
لەسەر ئەوەی کە ویستویانە بەئاڵای کوردستانەوە چەند وێنەیەک بگرن .
دووەم / لەساڵی ۲٠۲٠ بارش جاکان کە گەنجێکی کوردستانی
باکورە ـ تورکیا تەنها لەبەر ئەوەی گوێی بۆ گۆرانی کوردی گرتوە لەلایەن گەنجە تورکە
نەتەوەپەرستەکانەوە پەلاماری ئەدەن و بەچەقۆ سکی هەڵئەدڕن و ئەی کوژن ،لە دەوروبەری
نەخۆشخانەکە پۆلیس لەگەڵ ئەوەی سوکایەتی بەکەسوکارەکەی ئەکەن هەرەشەیان لێ ئەکەن کە
سکاڵا بەرزنەکەنەوە دژی هیچ کەسێ ئەگینا لەوانەیە خراپتریان بەسەر بێ ..
سێ یەم / لە ۱٤ ـ ٥ ـ ۲٠۲۱ ؛
چەند نەتەوەپەرستێکی تورکی شۆڤینی لە نێوان مێرسین
و أنطالیا هەڵئەکوتنە سەر خێزانێکی دانیشتوی شاری هەولێر و زۆر درندانە پەلاماریان
ئەدەن و یەکێ لە ئەندامانی ئەو خێزانە لەبەر سەختی برینەکەی ئەگەیەنرێتە نەخۆشخانە .
چوارەم / لە ۱۷ی حوزەیرانی ۲٠۲۱ ؛ کۆمەڵێ چەکداری شۆڤینی نەتەوەپەرستی
تورک هێرش ئەکەنە سەر بنکەی پارتی گەلی دیموکراتی کورد لە ئەزمیر و کارمەندێکی ناو
بنکەکە بەناوی " دنێز بریزار " تیرۆر ئەکەن و زیانێکی زۆریش بەبارەگاکە
ئەگەیەنن .
پێنجەم / لە ۱٠ی تەموزی ۲٠۲۱ ؛
٦٠شەست شۆڤینی تورکی نەتەوەپەرست لە هەرێم قۆنیا
پەلاماری خێزانێکی کوردی ۷ حەوت کەسی ئەدەن و سەرجەمیان بریندار ئەکەن کە ٤ چواریان ژن بون .
شەشەم / لە ۱٤ی تەموزی ۲٠۲۱ ؛ لەلایەن تورکە نەتەوەپەرستەکانەوە هێرش
کراوەتە سەر بارەگای پارتی گەلی دیموکراتی کورد لە شاری مرمریس لەهەرێمی موغلا کە
زەرەری زۆریان بەبارەگاکە گەیاندوە .
حەوتەم / لە ۱٥ی تەموز ۲٠۲۱ ؛ چەند نەتەوەپەرستێکی تورک هێرشیان
کردۆتە سەر ماڵی " شمس الدین دومان " و پەنجەرەی ماڵەکەین شکاندوە و هەر
ئەو رۆژە چەندین دروشمی نەژاد پەرستانە و رەگەز پەرستانەیان لەسەر دیواری ماڵی
" سزر اوزترک " لە ناوچەی اس یورط لە ئەستنبوڵ نوسیوە هەر لەبەر ئەوەی
ناوبراوان کار لەگەڵ پارتە کوردیەکان ئەکەن .
هەشتەم / لە ۱۹ی تەموز ۲٠۲۱ ؛ لە هەرێمی " افیون " خێزانێکی کورد لەناو خۆیاندا بە زمانی کوری
قسە ئەکەن و لەسەر ئەوە لەلایەن کۆمەڵێ نەتەوەپەرستی تورکی شۆڤینیەوە پەلامار ئەدرێن
و بریندار ئەکرێن و لە نەخۆشخانەش سوکایەتیان پێ ئەکەن و هەرەشەیان لێ ئەکەن کە
باسی هیچ نەکەن و سکاڵا دژی هێرشکەرەکان بەرزنەکەنەوە .
هەروەها کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا ئەڵێ
لەساڵی ۲٠۲٠ زیاتر لە ۱۹ هێرشی نەژادپەرستی لەلایەن توندرەوە نەتەوەپەرستە تورکەکانەوە کراوەتە
سەر هاوڵاتیە کوردەکان و لەئەنجامدا ۷ حەوت کەسیان
کوژراوە و ۳۲ کەسی تریان بریندار بوە .
هەروەها ئەڵێ ؛ لە ۱٠ دە ساڵی رابردودا ۲۸٠ دووسەد و هەشتا
هێرش و پەلامار کراوەتە سەر هاوڵاتیانی کورد کە لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا ۱٥ پانزە هاوڵاتی
کورد کوژراو و ۱٠۹۷ کەسی تریش بریندار کراوە .!
زۆربەی ئەم روداو و پەلامارە شۆڤینی و کردارە تیرۆرستیانە کەدژی هاوڵاتیانی
کورد لە تورکیا ئەنجام دەدرێ بەتایبەت کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکپارتی و سەرۆکایەتی
رەجەب تەیب ئەردۆغاندا زۆر زیادی کردوە هەموی بۆ سیاسەتی ئەو حزبە و لێدوانە شۆڤینی
و جیاکاری و نەژادپەرستی و توندەکانی سەرۆک ئەردۆغان و سەرکردەی پارتە نەتەوەییە
توندرەوەکان ئەگەرێتەوە کە بەردەوام لە بۆنە و کۆروکبونەوەکاندا و لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە
دژایەتی و لێکەوتەی خراپ و لێکدانەوەی نەتەوەپەرستیانە و نەژادپەرستیانە بڵاو ئەکەنەوە
و کاریگەری و پەچەکرداری راستەوخۆی بەدوادا
دێت وەک ئەوەی کە روویانداوە ، هەروەها زۆر جار لە وتە و کۆبونەوەکاندا بەئاشکرا و
بێ سڵەمینەوە زارەوەی خائین و تیرۆرست ئەدەنە پاڵ سەرکردەو بەرپرسەکانی پارتی گەلانی
دیموکراتی کوردانی تورکیا و هەمو کەس و کەسایەتە شۆرشگێر و نوسەر و ئازادیخوازەکان
، هەرئەمەشە کە هانی نەتەوەپەرست و نەژادپەرستە تورکەکان ئەدات کەبەردەوام بن لەسەر
ئەم کارانە و ئازار و ئەشکەنجەی گیانی و جەستەیی خەڵکی مەدەنی کورد بدەن .
یەکێ لە هۆکارەکانی تری بەردەوامی ئەم کارە شۆڤنی
و فاشیانەی تورکەکان بەرامبەر بە هاوڵاتیانی کورد ئەوەیە کە لێپرسینەوە و سزای هیچ
کەسیک لەو تاونبار و کارە شۆڤینیانە نەکراوە ،بۆیە نەبونی سزا و لێ نەپرسینەوە رێخۆشکەرە
بۆ دەستکرانەو هاندانی زیاتری نەتەوەپەرستەکانە بۆ بەردەوامیان دژی کورد ، کەئەمەش
لەوە ئەچێت بەشێک بێ لەسیاسەی قبوڵکراوی پێش وەختەی هەمو حزبە تورکیەکان بەگشتی و
ئاکپارتی سەرۆک ئەردۆغان بەتایبەتی .
کاتێ کە ئەفسەری پۆلیسی سپی پێستی ئەمەریکی "دیریک تشوڤین
" لە ۲٥ی ئایاری ۲٠۲٠ کەسێکی رەش پێستی ئەفرۆ ـ ئەمریکی بەناوی " جورج فلوید "
بەهۆی ئەوەی لەکاتی جێ بەجێکردنی رێکارە یاساییەکانی بە شێوەیەکی نابەجێ و نواندنی
هێز کە بوە هۆی خنکانی جورج فلوید ، دەنگی نارەزایی و خپێشاندان دژی کاری رەگەز پەرستی
و جیکاری نەک هەر ئەمەریکا بەڵکو تەواوی جیهانی گرتوە و سەرجەم دامودەزگا گرنگ و سەرۆکایەتیەکانی
ئەمەریکا بەتوندی دژی ئەم کارە وەستانەوە و بە زەنگێکی مەترسیداریان دانا هەر بۆیە
زۆر بەخێرایی رێکاری یاسایی توندیان پەیرەو کرد و لیژنەی سوێندخۆرانی لە دوا
دانشتنیاندا نە چونەوە ماڵەوە تاگەیشتنە ئەنجامی ئەوەی کە تاوانەکە لە جۆری دووەمی
کوشتنە و سزای ۲۲ ساڵ زیندانیان بۆ تاوانبار دیریک تشوڤین بڕیەوە ، شایانی باسی ئەمساڵ
لە ساڵرۆژی ئەم کارە رەگەز پەرستانەیە لە ۲٥ ی ئایاری ۲٠۲۱ دا ، جۆبایدن سەرۆکی ئەمەریکا و جێگرەکەی
لە کۆشکی سپی پێشوازیان لە خێزانی قوربانیەکە کردو ستایش و دڵنەوایی و دڵنیایی ئەمەریکیەکانی
بە و ئەو خێزانە راگەیاند ، ئەمە خۆی لەخۆیدا جۆرێکە لە ئاراستەی دروست و جەخت
کردنەوەیە لەو بنەما سەرەکیە نەگۆر و چسپاوە یاسایی و سیاسیەیە کە ولایەتە یەکگرتوەکانی
ئەمەریکای لەسەر بنیاتنراوە و یاسا تیایدا سەروەرە ..
بەڵام لە وڵاتی تورکیا تاوانکاران ، شوڤینست و
نەتەوە و نەژاد پەرستەکان دەپارێزرێن و خۆیان پێوە ئەنوێن و خۆیان پێوە هەڵئەکێشن
و بەنەمری و سەربەرزی لەسەر خاکیان ئەمێننەوەلە پەراوەکانی مێژودا و مناڵەکانیان بەوە پەروەردە و تەلقین ئەدەن کە
ئەوانە پاڵەوان و دامەزرێنەری دەوڵەتی تورکیای نوێن ... جگە لەوە لەتورکیا مناڵەکانیان
بەوە پەروەردە ئەکەن کە " کە هیچ شتێک بونی نیە کەناوی کورد بێت "
ئەمەی خوارەوەش گرتە ڤیدیۆیەکی خێزانێکی کوردە
کە لە ساڵی ۲٠۲٠ ماردینەوە بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانیان ئەچن بۆ لای خاوەن کێڵگەیەکی
بندق کە بەکرێ بندق لێبکەنەوە لە سنوری
پارێزگای صقاریا ، بەڵام دواتر کوڕان و برای خاوەنکارە کە ژمارەیان ۸ هەشت کەسە بەدار
بەرئەبنە گیانی ئەو خێزانە کوردە چونکە داوای مافی خۆیان کردبوو !