282وتار

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی نا بۆ توندوتیژیە

10/2/2023 4:42:00 PM
عەلی شەریف

مێژووی ٢ی ئۆکتۆبەر و  سێ چیرۆک ؛ 

* - مهاتما غاندی و فەلسەفەی نا بۆ توندوتیژی .
* ـ چیرۆکی دەمانجەی گرێدراو .
*ـ نەتەوە یەکگرتوەکان و رۆژی جیهانی نا بۆ توندوتیژی .

١- چیرۆکی  مهاتما غاندی ؛

٢ی ئۆکتۆبەر ؛ ٢-١٩-١٨٩٦ 
رۆژی لەدایک بونی مهاتما غاندیە ، خاوەنی فەلسەفە و ستراتیژی   “ نا بۆ توندوتیژی “ یە .
غاندی وتویەتی ؛ ( هەژاری خراپترین جۆری توندوتیژیە ) ، هەروەها بەلای مهاتما غاندیەوە  ؛ ( ناتوندوتیژی  و ئاشتی  چەکی بە هێزەکانە )..
مهاتما غاندی لە ٣١ی کانونی دووەمی ١٩٤٨ لەسەر دەستی ئەندامێکی توندرەوی (رێکخراوی خۆبەخشی نیشتیمانی ) کە سەرچاوەی ئایدۆلۆژی ( پارتی بهاراتیا جاناتا دەسەلاتدارە لە هندستان )بەناوی « نوثرام غودسی » تیرۆر کرا .

٢- چیرۆکی دەمانچەی لولەگرێدراو ؛

کارل فریدرک نوسەرو هونەرمەند بەهۆی تیرۆکردنی گۆرانی بیژ« جۆن لینۆن » کە هاوڕێیەکی زۆر خۆشە ویستی بوە ،  بۆ دەربرینی نارەزایەتی و دژی توندوتیژی   لە ساڵی ١٩٨٠ زاینی هەستا بە دانانی نەحتی دەمانجەیەکی لولە گرێدراو لەبەردەم خانوەکەی خۆیدا .

٣- حکومەتی لۆکسمبۆرگ لەساڵی ١٩٨٨ ئەو نەحتی دەمانچە لولە گرێدراوەی لە هونەرمەند “ کارل فریدرک “  کڕی و وەک خەڵاتێک پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتوەکانی کرد .
نەتەوەیەکگرتوەکانیش وەک رێزیک  لە هەوڵ و کۆش و خەباتی ئاشتیانەی  ماهاتماغاندی    نەحتەکەی لە مەیدانی ناو تەلاری نەتەوە یەکگرتوەکان دانا و  لە کۆبونەوەیەکی تایبەتی خۆیدا بۆ بەرز راگرتنی روحی ئاشتیخوازانەی غاندی و رەمزی خەباتی ئاشتیانە و ستراتیژی نا بۆ توندوتیژی بە بڕیاری  ٦١/٢٧١ لە بەرواری  لە ١٥ ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ دا بڕیاری دا رۆژی ٢ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵیک بکات بە رۆژی جیهانی  بەگژدا هاتنەوەی توندوتیژی و نا بۆ توندوتیژی 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن