12وتار

جرف سەخر، قاچاغی نەوت یان ڕووپۆشی گۆڕانکارییەکی ستراتیژی؟

11/19/2026 2:57:00 PM
ئەبوبەكر كاروانی

لە پڕ،پرسی تاڵانکردن و بە قاچاغبردنی نەوت و بوونی پاڵێوگەی نایاسایی، بوو بە ناونیشانی گەورەی کێشەی ناوچەی جرف سەخر، لە کاتێکدا پێشتر وەک مەڵبەندێکی ستراتیژی، کۆنترۆڵ و سەرکردایەتی، بەرهەمهێنانی درۆن و مووشەک و بوونی زیندانە نهێنییەکان سەری دەکرا. چی لە پشت ئەم گۆڕانکارییەوەیە؟

دەکرێت لێرەدا، زیاد لە هۆکارێک و لە گۆشەنیگای جیاوازەوە، دیاری بکەین، لەوانە:
١- پەردەپۆشکردنی حەقیقەتی کێشەی جرف سەخر و سەرنجلادان لەسەر ئەو ڕۆڵەی لە ململا‌نێ و جەنگەکاندا دەگێڕێت.
٢- بەکارهێنانی ئەم پرسە بۆ لێدان لە ڕەوایەتی مەزهەبی و ئایدیۆلۆژی و ئەخلاقی گرووپە چەکدارەکان، وێناکردنیان وەک کۆمەڵێک گەندەڵ و تاڵانچی، داڕنراو لە هەر پەیام و ئەرکێکی پیرۆز، بۆ ئەوەی تیرۆری مەعنەوی بکرێن و خەڵکیان لێ هان بدرێت،هەر کاتێک پێویستی کرد و توانرا، لێیان بدرێت؟
٣- لێدان لەسەرچاوە ئابوورییەکانی پشتیوانی دارایی و پارەدارکردنی گرووپەکان لە لایەك و  دڵسارد کردنەوەی بەشێك لە سەرکردەکانیان لە درێژەدان بە هەڵوێستە توندەکانیان کاتێك بۆیان دەرکەوت چەکەکەیان چیتر ئامرازی دەوڵەمەندبوون وکۆکردنەوەی سامان نییە.
سێ: کردنە بیانوو بۆ کارکردن لەسەر گێڕانەوەی زیاتری هەژموون و هەیبەتی دەوڵەت وناوەندگەرێتی دەسەڵات لە عێراقدا بە گشتی، هەر لە بەسرەوە تا سلێمانی و زاخۆ، وەک بەشێک لە ستراتیژییەتی نوێی تۆم باراک و هاوئەوازەکانی.
گرووپەکان وهاوپەیمانە سیاسییەکانیان دەیانەوێت پرسەکە بە شێوەیەکی ڕووکەش، هاوشێوەی ڕووداوەکەی ٣٠/ حوزەیران، بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی دەرەوەی دەوڵەت چارەسەر بکەن،  وانیشان بدەن داواکەی زەیدی هاتووەتە دی، بێ ئەوەی هیچ گۆڕانێکی جەوهەری، بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەستە بە ڕووی سەربازی و ئۆپەراسیۆنەکانەوە، ڕوو بدات.
لە هەموو حاڵەتێکدا، چارەنووس و جۆری مامەڵە و ئەنجامەکانی ئەم ڕووداوانەی ئێستا تا ڕادەیەک ئاراستەی بەشێک لە گۆڕانکارییەکان لە قۆناغی داهاتوودا دیاری دەکە ودەریشی دەخەن سیستمی ئێستا توانای ڕزگارکردنی خۆی هەیە یاخود جگە لەگۆڕان چارەسەرێکی تری نییە؟

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن