تەقینەوە لە هێڵی گواستنەوەی گاز لە بەسرە گیانلەدەستدانی هەشت کەسی لێکەوتەوە
12:26 - 21/11/2026
زەمەن_هەواڵ
بە هۆی تەقینەوەیەک لە هێڵی گواستنەوەی گاز لە پارێزگای بەسرە باشووری عێراق، هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە، تەقینەوەیەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێڵی گواستنەوەی گازی وێستگەی کارەبای هارسە لە پارێزگای بەسرە، قوربانی لێکەوتووەتەوە.
بە پێی ئەم هەواڵە، تەقینەوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەشت کەس و بەلایەنی کەمەوە ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەکەی کە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە، ئاگری تەقینەوەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵکراوە و زیانێکی زۆریشی بە ناوچەکە گەیاندووە.
لە هۆکاری ئەو تەقینەوەیە هیچ زانیارییەک لە لایەن بەرپرسانی عێراقەوە ڕانەگەیاندراوە.