190وتار

کەرتی غەزە؛

10/8/2023 1:59:00 PM
عەلی شەریف

لەساڵی ٢٠٠٧ لە ژێر دەستی هێزەکانی بزوتنەوەی حەماس دایە .
لەرووی جوگرافیەوە ؛ دریژی کەرتی غەزە ٤١ کم و پانیەکەی لە نێوان ٥ - ١٥ کم دایە ، سەرجەم رووبەرەکەی ٥٦ کیلۆ مەتر دوو جایە .

ژمارەت دانیشتوانی کەرتی غەزە بە سەرجەم شاروشارۆجکەکانیەوە ٣ سێ ملیۆن کەسە ، 
تائێستا ئاو و کارەبای غەزە زیاتر لە ژێر کۆنترۆلی دەسەلاتدارانی اسرائیل دایە .
  
کەرتی غەزە لە رۆژ ئاواوە لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست و لە ژێر جاودێری  ورد و بەردەوامی  کەشتیە جەنگیەکانی اسرائیل دایە و لە باکور و رۆژهەڵاتەوە بە  دەوڵەتی اسرائیل دەورە دراوە و لە باشورەوە بەهۆی دەروزەی رەفەح کەلە ژێر جاودێری اسرائیل و میسردایە  ،  تاکە دەروازەی هاتوچونی بوە بۆ جیهانی دەرەوە .

کەرتی غەزە   ؛ ناوچەیەکی دابڕێنراوە لە بەشەکەی تری ژێر دەسەلاتی رێکخراوی رزگاری فەلەستینی  و  ضفەی غەربی  ، ئەم هەڵکەوتە جیوپۆلیتیەکەی کەرتی غەزە لاوازیەکی هەمە لایەنەی بۆ غەزە دروست کردوە و وەک شارێکی داخراوی بێ پشتوپەنا هێشتەیەتیەوە ، چونکە   هۆکاری جوگرافیا شوناسێکی بەهێزو فاکتەرێکی بنەرەتیە لە نەخشەی سیاسی و پەیوەندیە سیاسیەکاندا ، جگە لە داخرانی کەرتی غەزە ، یەکێ لەلاوازیەکانی تی ئەوەیە هیچ قوڵاییەکی سەربازی و بەرگری نیە ، لەبەر ئەوە اسرائیل زۆر بەئاسانی گەر بیەوێت  دەتوانێ لە لاواز ترین خاڵی پانی کەرتی غەزە زۆر بەئاسانی بجێتە ناوەو بیکات بە دوو کەرتی جیاوازو دایراو لەیەکتری .
هەرەوەها دەتوانێ شارەکانی بێ ئاو و کارەبا بکات و قەیرانێکی گەورەو و سەخت بۆ دانیشتوانەکەی دروست بکات و بەرەی ناوخۆ و لەرووی سیاسەتی ناوخۆوە شڵەژانی گەورە بۆ دەسەڵاتی حەماس دروست بکات .

گەورەترن چەکی یەکلاکەرەوەی  شەڕ و ناکۆکیە سەربازیەکان کۆنترۆڵکردنی بۆشایی و بالادەستی تەکنۆلۆژیایی بۆشاییە کە اسرائیل لەهەردوو بوارەکەدا دوای ئەمەریکا  دووەم گەرەترین هیزی پێشکەوتوە لە جیهاندا بەتایبەتی لە بالادەستی لە درۆنزی سەربازیدا  کە دەتوانن لە دووریەکی زۆرەوە بچوکترین ئامانجی خۆیان بپێکن ، سەرەڕای ئەو  پشتیوانیە زۆرەی کەلەلایەن دەوڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریکاوە لە دەوڵەتی اسرائیل دەکرێت .

هێرشەکانی  حەماس و جیهادی اسلامی و دواتر موشەکەکانی حزب الڵای لوبنانی زیاتر ئەوەندەی پەیامی سیاسی و پەجەکرداری  ئایدیۆلۆژی کەوانەی  هێزی ناوچەیین ، ئەوەندە ئامانجی رزگاری و ستراتیژی سەربازی  لەپشتەوە نین ! ، دەشێ بەشێکی تری ئەم هێرشانە کۆسپ دروست کردن و پەیام بن بۆ رێککەوتن نامەکانی هیلی گواستنەوەی کەنداو .سعودیە .ئەردەن . اسرائیل بۆ سەر بەندەری ئاوی شاری قسلانی باکوری کەرتی گەزە و رێکەوتنی بەحرین و اسرائیل و سعویە بێت لە بواری ئابوری و وزە و ئەمنیەوە ..؟

هەرچۆنێ بێت و لەپێناو چ ئامانج و گەیاندنی چ پەیامێکدا بێت ، شەڕ مالوێرانی و یاریەکی خوێنریژانەی کۆمپانیا قازانج پەرست و ئەو حزب و رێکخراوانەیە کە جگە لە جەنگ و زەبرو توندوتیژی چ هۆکار و ئامرازو بەرنامەیەکی نوی و پرۆژەیەی تری ئاشتی و چ  جوڵەیەکی سیاسیان  پێ  نەماوە و جگە لە شەڕ و دروستکردنی دیواری زیاتر ، وەک فەیلەسفی دیاری ناتوندوتیژی ( جان ماری مۆلەر )ئەڵی ؛ دروستکردنی دیوار هیچ گرنگیەکی تیانیە تەنانەت گەوجەکانیش بەئاسانی ئەو دیوارە دروست بکەن ، بەلام بۆ دروستکردنی پردێک پیویستیت بە کۆمەڵێ خەڵی ئەندازیارو جیۆلۆجی و شارەزا هەیە  بۆیە دروستکردنی پرد گرنگی و توانا و ئەقڵی دەوێت بەئاسانی دروست ناکری .
 شەڕ کۆتایی پێ دێت ، هیزەکانی حەماس شکستێکی تر دەدروونەوە و کەرتی غەزە وێرانتر وژمارەی قوربانی مەدەنی زۆرتر و سیمای شارستانی  دەشێوێت ودیواری سەختتر لەبەردەم پرۆسەی ئاشتی و لێک تێگەیشتن و گفتۆگۆ  دا دروست  دەبێ و پرس و چارەنوسی ناکۆکی وکێشەکان بەهەلواسراوی  بە دوارۆژیکی ناروون  دەسپێردرێن .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن