عەلی حەمە ساڵح: بەغدا بە نیازە بڕیاری دەستگیركردن بۆ 25 کەسی دەسەڵاتدار و سەرمایەداری هەرێمی كوردستان دەربكات
04:20 - 28/11/2026
زەمەن_هەواڵ
عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند: لە بەغداد دەرکردنی بڕیار بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەس( لیستێکی ٢٥ کەسی لە دەسەڵاتدارو سەرمایەداری بەهێز) ئامادەکراوە.
پوختەی لێدوان؛
عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت: هەنگاوەكانی بەغداد جدین و ئیش لەسەر چوار ئاست دەکەن.
-یەکەم: دەرکردنی بڕیار بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەس( لیستێکی ٢٥ کەسی لە دەسەڵاتدارو سەرمایەداری بەهێز) ئامادەکراوە، ئەمە لیستی یەکەمەو پێدەچێ هی دیکەشی بەدوابێت و بگاتە زیاتر لە (٤٠ کەس) . بەتۆمەتی قاچاخی و بەتایبەت نەوت، تا ئێستا دادگای عێراق بڕیاری دەرنەکردوە.
-دووەم: پلانی کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنوریەکانی هەرێم.
سێیەم: ئەو کێڵگە نەوتو غازیانەی کە ئەوان دەڵێن: خاوەنداری کۆمپانیای نەوتی باکورە.
چوارەم: لە دووی سەرمایەو ژمارە حسابی بەرپرسانی کوردەوەن لە دەرەوە، بەقسەی زەیدی: بەڵگەی زۆری ژمارە حسابی و موڵکیان لایە.