55 کوردستان

ده‌روازه‌ی پشته‌ داخراو ئه‌مشه‌و زۆرینه‌ی ده‌روازه‌ نافەرمییەکانی هەرێم دادەخرێن

09:13 - 26/11/2026

زه‌مه‌ن - هه‌واڵ

 

به‌پێی زانیاریه‌كانله‌ نیوه‌رۆی ئه‌مرۆوه‌ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و هەموو دەروازە نافەرمییەکانی هەرێم یان داخراون یان ئەمشەو دادەخرێن، فەرمانێکی گشتگیر گەیشتوەتە دەست هێزەکانی پاسەوانی سنور کە سەرجەم دەروازە نافەرمییەکان دابخەن، تا پێداچونەوە دەکرێت و دواتر ئەوانەی کە بڕیاریان لەسەر دەدرێت دوبارە دەکرێنەوە.

حکومەتی هەرێمیش لەو هەنگاوە ئاگادارکراوەتەوەو بە هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێم کە لە دەروازەکانن، لەگەڵ پاسەوانی سنور کارەکە دەکرێت و هێزە ئەمنییەکانی کوردستان تەواوی دەروازەکان رادەستی پاسەوانی سنور دەکەن، هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم قۆناغێک دەکشێنەوە و دێنە دواوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن