له باره‌ى ده‌ستوور .. په‌یامێك بۆ كاك بافڵ
10/29/2021 9:53:00 PM
سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم
له پێشوازیكردنى به‌ڕێزتان بۆ شاندێكى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تى گارى كێنت ، له باره‌ى ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمى كوردستان ، فه‌رمووتانه : ((ده‌مانه‌وێت له ڕێگاى ده‌ستووره‌وه بنه‌ماكانى ده‌وڵه‌تداریى و دیاریكردنى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌كان ڕێكبخه‌ینه‌وه .. وهه‌موان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورێكى گه‌لپه‌سه‌ند ماف و ئه‌ركه‌كانیان یه‌كسان بكرێت)).
سه‌باره‌ت به ده‌ستوور، هه‌موان ئه‌و مه‌به‌سته‌مان هه‌یه كه به‌ڕێزتان خستوتانه‌ته ڕوو ، به‌ڵام ده‌ستوور بابه‌تێكى ئاسایى نییه ، به تایبه‌تى له‌م هه‌رێمه‌ى خۆماندا كه به‌ڕێزتان حوكمڕانى سلێمانى ، گه‌رمیان ، ڕاپه‌رین ، هه‌ڵه‌بجه و كۆیه-ن ، ئه‌م واقیعى حوكمڕانییه ئه‌ركى پارێزگاریكردن له (ڕه‌وایه‌تى) و (گه‌لپه‌سه‌ند)ى ئه‌م سنووره، له ئه‌ستۆى به‌ڕێزتان ئه‌نێت.
به‌نده وه‌ك هاوڵاتییه‌كى هه‌رێم ، دژى دانان و خستنه به‌رده‌نگدانى ده‌ستورێكم بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌م كاته‌دا ، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه :
1 – به‌شێكى ئه‌و كارانه‌ى له ئێستادا ده‌كرێن له‌سه‌ر (پرۆژه‌ى ده‌ستوور) پشت به یاساى (ئاماده‌كردنى پرۆژه‌ى ده‌ستوورى كوردستان – عیراق بۆ ڕاپرسى - ژماره 4ى ساڵى 2015 ) ئه‌به‌ستێت ، ئه‌م یاسایه ، جگه له هه‌ڵه كردن له ناولێنانه‌كه‌یدا كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ڕیفراندۆم ، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شى به بنه‌ماى (سازان) داڕێژراوه (بڕگه‌ى دووه‌م مادده 1 و بڕگه‌ى چواره‌م مادده 2 و مادده 7) ئه‌و سازانه‌ى پێچه‌وانه‌ى دیموكراتییه ، واتاپێچه‌وانه‌ى مادده‌كانى ده‌ستوورى عیراقه (خاڵى ب برگه‌ى یه‌كه‌مى مادده 2 و مادده 5 و بڕگه‌ى دووه‌مى مادده 13 ومادده 120) له ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عیراق.
2 - (گه‌لپه‌سه‌ند)ى بۆ ده‌ستوور ، پێویستى به پرۆسه‌یه‌كى ده‌نگدانى سه‌رتاسه‌رییه ، ڕیژه‌ى ده‌نگدان تیایدا سه‌روو ڕێژه‌ى ڕه‌ها بێت ، نه‌ك به كه‌متر له ٣٠% تێپه‌ڕێنرێت .
3 - (ڕه‌وایه‌تى) سه‌ره‌تایه‌كى پێویسته له دارشتنى ڕه‌شنووسى ده‌ستوور ، ئه‌و ڕه‌وایه‌تیه له نوسینى ڕه‌شنووسه‌كه‌دا ، به هه‌ڵبژاردنى كه‌سه تایبه‌تمه‌ند وپسپۆڕه‌كان ده‌ست پێ ئه‌كات ، به هه‌ڵبژاردنیان له پرۆسه‌یه‌كى دنگدانى گشتیى سه‌رتاسه‌رى ، له ژێر ناوى (ده‌سته‌ى دارشتنى ده‌ستوورى هه‌رێم ) نه‌ك له ڕێگاى لیژنه‌یه‌كه‌وه كه‌س ده‌نگى پێنه‌داون ، له لایه‌ن په‌رله‌مانێكه‌وه ده‌ستنیشانكراون كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵنه‌بژێردرابێت .
4 - (مه‌رجى پێچه‌وانه نه‌بوونى پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى عیراق) به شێوازى هه‌ڵبژاردنى نوسه‌رانى ده‌ستوور و ڕه‌وایه‌تى دان به داڕشتنى ڕشنووسه‌كه‌ى ده‌ستپێئه‌كات ، نه‌ك به به‌راورد كردنى واتاى بڕگه‌كانى ڕه‌شنووسه‌كه‌ى هه‌رێم به واتاى بڕگه‌كانى ده‌ستوورى عیراق.
5 - پێویسته (یاساى هه‌ڵبژارن)ى به‌ركار له هه‌رێم، هه‌مواربكرێته‌وه به‌ر له ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى (ده‌سته‌ى دارشتنى ده‌ستوورى هه‌رێم) ، وئه‌مه‌ش ئه‌ركێكى ئاسان نییه بۆ ئه‌م خوله گیرخواردوه‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێم .
به‌ڕێز كاك باڤڵ .. ئه‌توانن بابه‌تى ده‌ستتور بكه‌ن به‌و بابه‌ته‌ى باستان لێ كرددوه له‌گه‌ڵ شانده به‌ریتانییه‌كه ، به ڕچاوكردنى ئه‌م نووسینه ، ئه‌گه‌ر نا ده‌ستوورى هه‌رێم ئه‌بێت به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى تر‌ى درێژه‌دان به ناڕه‌وایه‌تى و خۆسه‌پاندنى حزبه‌كانى كوردستان به‌سه‌ر ته‌واوى هاوڵاتیانى هه‌رێم .