349وتار

دوا وێنەى سەرۆکێکى بەڕێز ..

10/30/2022 2:33:00 PM
سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم

بەر لە کۆتایى هاتنى وادەى سەرۆکایەتییەکەى بە ڕۆژێک (میشال عەون) سەرۆکى لوبنان ، کۆشکى سەرۆکایەتى جێهێشت و دوا بڕیارى ، بەر لە جێهێشتنى کۆشکى سەرۆکایەتى ، لەکارخستنى حکومەتى کار بەڕێکەرى لوبنان بوو .
لوبنان_ێکى مایە پوچى پڕ لە قەیران ، لێوان لێو لە گەندەڵى ، خاوەنى سەرۆکێکە ڕێز لە وادە یاساییەکانى حوکمڕانى و ئیرادەى گەلەکەى ئەگرێت ، دەست بە کورسییەکەوە ناگرێت (بە بەهانەى بوونى قەیران و خەمخۆرى میللەت و خۆماددانى دوژمنان) پەنا ناباتە بەر (یاساداتاشان)ى وڵاتەکەى بۆ درێژکردنەوەى وادەى سەرۆکایەتیەکەى ، بە پێچەوانەوە ، خۆى ڕاگر و پارێزەرى جێبەجێکردنى یاسایە ، لەو پێگەیەوە ولە دوا وتاریدا ، ڕاستى گوزەران و بەڕێوەچوونى سستمى حوکمڕانى دارایى وسیاسى ودادوەرى لە لوبنان ، زۆر بە کورتى خستە ڕوو .
ئەمڕۆ هەموو لوبنانییەکان ، بە یار و نەیارى سەرۆکى پێشوو ، شانازى بە قەوارەکەیانەوە ئەکەن ، لەبەر ئەوەى ڕیزگرتنى تیادایە لە دەستوور وادە یاساییەکان و ئیرادە ومتمانەى خەڵک .
چى ئەبێت ئەگەر ئێمەش لە هەرێم دیمەنێکى لەو شێوەیە بە خۆمانەوە ببینین ، چى ئەبێت ئەگەر سەرۆکى هەرێم ڕێز لە قەوارەى هەرێم وادەى یاساییەکان بگرێت و بڕیار لە خۆى و کابینە حکومییەکە بدات ووێنەیەکى نوێ بۆ هەرێم بخاتە ڕوو ، وبیسەلمێنێت ، قەوارەى بەهێز بە متمانەى هاوڵاتیانەوە بەندە ، نەک بە زەبرى دەسەڵاتداریى .

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن