591وتار

گوێیان لێ مەگرن

12/25/2019 10:14:00 PM
سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم

پێویستە گوێ لەو کەسانەى دژى ئەم یاسا نوێیەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عیراق لێدوان ئەدەن ، نەگرین .


ئەم یاسا نوێیە ، لیستى حزب و هەڵلاى ڕەنگ و هەڵمەتى بەرچاوتاریککردنى دەنگدەران ناهێڵێت .


ئەم یاسایە دەرفەت بۆ هەر تاکە کەسێک ، لەسەر ئاستى بازنەیەک ئەڕەخسێنێت ، تا دەنگى دانیشتوانى بازنەى ژیان وهەڵکەوتن و دەرکەوتنى خودى ئەو کەسە کۆ بکاتەوە و کەس بە ناوى لیستەوە لێى نەسەنێت .


بەم یاسایە ، دنگدەرانى هەر بازنەیەک ، دڵنیا ئەبن لە پێگە و مەوداى دەنگەکانیان ، کەس ناتوانێت دەنگەکانیان (ئاودیوى) بازنەیەکى تر بکات وکەسێکى نامۆ بکات بە نوێنەریان .


بەم یاسایە ، ڕێژەى بەشدارى دەنگدەران لەپرۆسەى هەڵبژاردنەکاندا دەچێتەوە سەرو هەفتاوپێنج لەسەدا ، نەک چل و پێنج.


بەم یاسایە، ناسنامەى هاوڵاتیبون زاڵترو کاریگەرتر دەبێت بەسەر ناسنامەى حزبیدا ، بەم یاسایە ، نوێنەرە دەرچوەکانى بازنە جوگرافیەکان ، ناتوانن سازشکارییەکانى پێشتر دووبارەبکەنەوە ، ناتوانن کڕین وفرۆش بە هەڵوێستە چارەنوسسازەکانەوە بکەن ، ناوێرن زۆر لەو بابەتانەى چواردە ساڵە دەگوزەرێت ، بەردەوامیپێبدەن.


پێویستە هاوڵاتیانى کوردستان گوێ لەو دەنگانە نەگرن کە ئەیانەوەێت بیانترسێنن بەو یاسایە ، ئەو دەنگانەى دەڵێن ( .. ئەم یاسایە بۆ بەرژەوەندى حزبە گەورەکانە) مەبەستیانە هاوڵاتیان (دەنگدەران) نا ئومێد بکەن لە ڕووکردنە سندوقەکانى دەنگدان ، تا سەر لە نوێ کارى پێشوتریان دوبارە بکەنەوە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن