وتار

شەرەف

12/28/2019 8:27:00 PM 1705 جار خوێندراوەتەوە
سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم



((شەرەفی مرۆڤ، پیاو بێت یان ژن، لە راستییدایە، راستی لە بیركردنەوە و هەستكردن و كردەوە، مرۆڤی بە شەرەف ژیانێكی دووفاق ناژی، یەكیان بە ئاشكراو ئەوەی تر نهێنی )) ئەمە، وتەی نووسەر و بیرمەندی میسر (نوال سەعداوی )یە .

ئەم وتەیە، لەم كاتەدا رۆر گرنگە بۆ ئەو كەسانەی گەورە و بچوك - یان سەرقاڵكردووە بە دووفاقیی لێدوان و هەڵوێستەكانیان.

ئەگەر كەسێك، پۆستێكی (حكومی، سیاسی، بازرگانی ...) بە دڵ نییە، پێویستە ئەو وتەیەی سەرەوە لەبەرچاو بگرێت، لێدوان لە دژی دۆخێك نەداو هەمان دۆخیشی لا پەسەند بێت، نیگەرانی خۆی لە پێگەیەك دەرنەبڕێت و كار لە هەمان پێگەدا بكات.

ئەو واتایەی شەرەف، وێنەكانی زۆر ڕوون و ئاشكران، لای ئەندامانی حزب و كاربەدەست و پلەدارەكانی كۆمەڵگە پێشكەوتووەكان..

لەبەر ئەوەیە دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستەكانیان، دەستبەجێ و بێ دوودڵی، پێشكەش ئەكەن، لەساتی هەستكردنیان بە دروستبوونی دووفاقی لە بیرو هەست و كردەوەیان .

بەداخەوە زۆر جار لای ئێمە، ئەو تێگەیشتنە پێچەوانەیە، كاتێك كەسێك هەست بە سەرەتای دووفاقی ئەكات، لە بری دەستلەكاركێشانەوە، سازشكردن دەست پێ ئەكات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ