962وتار

بەرەو هەڵبژاردنى پێشوەختە

12/4/2019 10:01:00 PM
سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم


چاوەڕواندەکرێت لە نیوەى یەکەمى ساڵى داهاتوو ، هەڵبژاردنى پێشوەختە بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بکرێت ، بەواتاى پەرلەمان و حکومەتێکى نوێ ، بە دارشتنەوەى بناغەى سستمێکى سیاسى و ئابوورى و کۆمەڵایەتى نوێ .
پرسى گرنگ ، سەبارەت بە ئێمەى کورد ، چۆنیەتى بەشداریکردنە لە دارشتنەوەى بناغە نوێیەکەى سستمى سیاسی عیراق ، ئەمەش ، بە چۆنیەتى بەرەوپیرچوونى کوردە بەرەو ئەو هەڵبژارنە نوێیەى سەرەتاى ساڵى داهاتوو . 
کۆمەڵگەى عیراق ، بە سەرجەم پێکهاتەکانى ناوەڕاست و باشوورەوە ، ڕووى  لە گۆڕانکارییەکى گەورەى ئایندەساز کردووە ، بە لاوازکردن و نەهێشتنى سووڕى ئەو سیستمەى وڵاتەکەیانى بە ئەمڕۆى کاولى ونەهامەتى دواکەوتویى گەیاندووە ، گرنگ نییە ، عیراقییەکان ، تا چەند سەرکەوتوو ئەبن لە ڕێگرتن لەو سووڕە کوشندەیەى ژیانیان ، گرنگ ئەوەیە زۆرینەیان خۆى سازداوە بۆ ئەو هەڵمەتە و بەو تیینەوە ڕوو لە سندوقەکانى دەنگدان ئەکەنەوە.
عیراقییەکان ، لە ئێستادا ، لە دواى نەمانى رژێمى دیکتاتۆرى تاک حیزبی ساڵى 2003 ، لەسەر ڕووخاندنى رژێمى دیکتاتۆرى فرە حیزبیش ڕێککەتوون ، وبە پشتگیرى کۆمەڵگەى نێو دەوڵەتى ، هەنگاو بەرەو داهێنانى دەوڵەتى کۆمەڵگە ئەنێن ، دەوڵەتێک ئەو ئامرازانەى تیادا نامێنێت کە چواردە ساڵە بەرژەوەندى کەمینەى دەسەڵاتدارانى پاراستووە .   
ئێمەى کوردیش ، لە عیراقدا ، لەبەردەم دوو ئەگەرداین ..
یەکەمیان : بەشداریکردنە لەو پرۆسەى سازدانەوەى ئایندەى عیراق ، بە بەشداریکردنێکى کاریگەر و داهێنەر لە پێکهێنانەوەى پەرلەمان و حکومەتى نوێى عیراق .
دووەمیان : دەستەوئەژنۆ وەستانە ، بە سپاردنى پرۆسەکە بە هەمان ئەو ستافە چواردە ساڵەیەى بەغدا .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن