یاری بە ئاگر مەكەن
3/27/2023 8:58:00 PM
سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم
هەڵمەتێكی نیگەرانیی فەرمی و نافەرمی
لەسەر زاری ژمارەیەك لە بەرپرسە سیاسیی و حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە
كونسوڵی كشتیی ئەمریكا لە هەولێر (ئێرڤین هیكس) سەریهەڵداوە، لەسەر ئەوەی ڕاپۆرتێكی
(فۆرن پۆڵسی) لە هەژماری خۆی بڵاوكردۆتەوە ، لە ڕاپۆرتەكەدا ناوی هەرێمی كوردستان
بە (كارتۆنی) هێنراوە.
سوپاس بۆ خوا ، تا ئێستا نیگەرانییەكانی
ئەو بەرپرسانە زارەكین ، وپێویستە لە ئێستا بە دوا ئەو هەڵمەتە ڕابگرن وچی تر بەردەوام
نەبن ، ئەبێت بزانن جەنابی (كونسولی گشتی) پارێزبەندییەكی فرە چەشنە و فرە ئاستی
گوتراو و نەگوتراوی هەیە ، توخن كەوتنی ئەوەندە ئاسان نییە.
سەرچاوەی خۆگرژكردن لە جەنابی
(كونسوڵی گشتی) لە هەرێمدا ، هەمان سەرچاوەی گرژبوونە بەرامبەر ( ئاستە ناوخۆیی و
دەرەكییەكان ، بڕیاری دادگا باڵا و نێودەوڵەتییەكان ، ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و كەسایەتییە
پسپۆڕەكان) كاتێك ڕاستییەك ئەدەن بە ڕووی هەرێمدا لە بری ئەوەی بپرسن : (بۆچی بەو
شێوەیە هەرێم ئەبینن) ئەچن بەگژیاندا و بدرۆیاندا ئەخەنەوە و سەدان لاپەڕەی بێ بەها
بڵاوئەكەنەوە .
ئەوەی بەرپرسانی هەرێم بە جەنابی
(كونسوڵی گشتی) یان وتوە لەم دوو ڕۆژەدا ، بەرپرسانی چین و روسیا بە دیپلۆماتكارێكی
ئەمریكیان لە وڵاتەكانیاندا نەوتووە، یڵێیت ئەم بەرپرسانەی هەرێم خۆیان لەوان لا بەهێزتر
بێت ونەزانن :
- ئەمریكا نەبوایە ، هەردەبوو لە ژێر هەڕەشەی بەعسدا بوونایە .
- ئەمریكا نەبوایە ، سستمی فیدرالی و مافی كورد لە دەستووردا
نەئەبینرا .
- ئەمریكا نەبێت ، هەرێم بەرگەی رۆژێكی سوپای عیراق ناگرێت .
- ئەمریكا نەبێت ، ئێوە نین .
ئێستاش نەچوە بچێت ، تۆزێك لە مێژوو
بخوێننەوە ، پەندێك لە یابانیەكان وەرگرن ، كاتێك ئەمریكا لە جەنگی جیهانی دوەەمدا
بەر چەكی ئەتۆمی دان ، نەیانوت ئەمریكا بۆ وایكرد ، وتیان ئێمە چیمانكرد وامان بەسەر
هات؟! (كونسوڵی گشتی) ئەمریكا لە هەولێر ،
چەكی لە دژ بەكار نەهێناون ، مەچن بە گژیا ، لێی بپرسن چیمان كردووە بە (كارتۆنی)
ئەمانبینن ، تكایە یاری بە ئاگر مەكەن ..