805وتار

ڕیفراندۆمێك بۆ ڕزگاربوون

2/27/2021 6:57:00 PM
سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم


هاوڵاتیانی بەڕێزی ئەم هەرێمە، لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق و كوردستاندا، بەشدار بن یان نا، دەنگبدەن یان دەنگنەدەن، ئەوا ئەم دۆخەی ئێستای ژیان و گوزەرانیان باشتر نابێت، ئەگەر خراپتر دەبێت، واتا بیانەوێت یان نەیانەوێت، ئەم دەسەڵاتەی ئێستای حوكمڕانیمان دەكات، بە ڕێگایەكی جیاواز دێتەوە سەر (عەرش) و پێمان ئەڵێت: من بە هەڵبژاردن هاتووم.

چارەسەر ئەوەیە، ئێمە لە هەرێم، كۆك بین لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێك لەبارەی مانەوەمان لەسایەی ئەم شێوازی حوكمڕانییە، هەنگاوێك بنێین، بە پشتگیری نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان، داوا لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بكەین، ڕیفراندۆمێك بۆ هاوڵاتیانی هەرێم ڕێكبخات، بۆ دەنگدان لەسەر "ڕەوایەتی مان و نەمانی ئەم دەسەڵاتە سیاسییە" بە كۆی حزبە كوردستانییەكانیەوە.

با هاوڵاتیانی هەرێم بۆیان هەبێت لە دوای سی ساڵ، دەنگبدەن بە بەردەوامی یان وەستاندنی كۆی ئەم جۆرو شێوازی حوكمڕانییە .

هەر كەس و لایەنێكیش دژی ئەم جۆرە ڕیفراندۆمە بێت، ئەوا باوەڕی بە دەنگدان نییە و نابێت چیتر پێمان بڵێت: من بە دەنگدان هاتووم.

با لایەنە سیاسییە ناڕازییەكان لەم دۆخەی هەرێم، بە تایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ و كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی، پێشەنگی ئەم داوایە بكەن و بە كردەوە پارسەنگی ڕەوایەتی بدەنەوە بە دەنگی كۆی هاوڵاتیان .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن