78وتار

بەڕێزتان کام جۆر سەرکردەن ؟

9/16/2023 6:25:00 PM
سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم


ھنری کسنجەر ، سیاسەتمەداری ناوبانگی ئەمریکا، لە دوا کتێبیدا بە ناوی (سەرکردایەتی –leadership) ئەڵێت :
سێ جۆر سەرکردە ھەیە :
یەکەمیان: کاری بەڕێوەبردنی گشتیی حوکمڕانی وئابوری و سیاسی دەوڵەت ئەکات، بۆ بەجێ گەیاندنی بەرنامەیەکی دیاریکراو.

دووەمیان: ئاستی لەیەکەم بەرزترە ، دەوڵەتەمەدارە ، وشیارە و ئەزانێت بەرژەوەندی وڵات لە کوێیە و لە چ ئاراستەیەکی مێژووییەوە سەرچاوەی گرتووە ، لەسەریەتی ئەو بەرژەوەندییانە بە ئامانج بگەێنێت، خۆی بە بەرپرس ئەزانێت بەرامبەر نەوەکانی ئایندە...

سێیەمیان: بەرزترین ئاستی ھەیە، پێشڕەو و ئایندە بینە ، خاوەنی فەلسەفەیەکی حوکمڕانییە ، لە توانایدایە ڕابەرایەتی میللەتەکەی بکات بەرەو ئایندەیەکی جیاواز و واقیعێکی نوێ ..))

ئەو پێشەکیە ، لە کتێبەکەی (کسنجەر) بۆ ھەر بەڕێزێکە ، خۆی بە سەرکردە ئەزانێت، پێویستە کردەوە و بڕیار و ڕابردووی خۆی بەو سێ جۆر سەرکردەیە بەراورد بکات ، بزانێت خۆی بە کامیان ئەبینێت ، ئەگەر نا، با بەرۆکی میللەت بەردا، ئاوڕێک لە ڕێچکەی شکستە سیاسی و ئابووری و سەربازی و یاسایی و کارگێڕییەکانی ماوەی (سەرکردە – بوونی) بداتەوە و واز بھێنێت.
ھەر بەڕێزێک خۆی بەسەرکردە ئەزانیت ، با لە خۆی بپرسێت (ئایا من سەرکردەم):
کاتێک قووت و کەرامەتی میللەتێکی بەشخوراو ئەخەمە قوڕگی شێرەوە .
کاتێک چارەنووسی میللەتێک ، بە گرەوکردن لەسەرکۆمپانیا وبۆرییەک ، ئەبەستمەوە .
کاتێک پەلی سەربازی سوپای عیراق ئەگرم و تا دوا لوتکەی سەرسنووری کوردستانی ئەبەم.
کاتێک بە بەر چاومەوە ، پۆستاڵی سەربازی ھەمان سوپا ، ماڵ بە ماڵی کورد لە کەرکووک ئەشێلێت ، منیش باس لە(ئارامی وپێکەوەژیان) ئەکەم.
لەبەرامبەردا ئەڵێم : سەرکردە نەبویت .. و نیت .. ونابیت ، تا خاک و میللەت بە بارمتەی بەردەوامبوونی دەسەڵاتەکەت بزانیت .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن