وتار

هەڵبژاردن یان دەنگ ژماردن ؟

4/4/2022 9:29:00 PM 536 جار خوێندراوەتەوە
سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم

یاساكەی ئێستای هەڵبژاردن و بابەتی هەمواركردنەوەی، باس و خواستی ئێستای پەرلەمانی كوردستانە.

 

لایەنێك ئەیەوێت یاساكە وەك ئێستای خۆی بمێنیتەوە بە(یەك بازنەیی) تا زۆرینەی ئێستای خۆیان بپارێزن لە خولی داهاتوودا ، لایەنێكی تر ئەیەوێت هەمواری بكاتەوە بۆ (فرە بازنەیی) تا گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی ئێستای كورسییەكانی  فراكسیۆنەكان بهێنێت.. بەڵام هەردوو لایەنی ناو پەرلەمان لەسەر یەك ئامانج كۆكن، ئەویش پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ، لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن تاكە ڕێگای نوێكردنەوەی مۆڵەتی ئەم حوكمڕانیەی ئێستایە لە كوردستان .

پرۆسەی دەنگدان بۆ سوودمەندانی حوكمڕانی كوردستان ناوی (دەنگژماردن)ە ، ژماردنی (دەنگ) بۆ هێنانەوەی (هەمان دەموچاو ، هەمان عەقڵیەت ، هەمان سستم ) لە ڕێگای دەنگی لە سەدا 20ی بەشداربوان ، بەڵام بەناوی لەسەدا 80 كەی تری ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە  .

لێرەدا ئەمەوێت بە پەرلەمانتارانی كوردستان بڵێم .. گرنگ نییە یاساكە بەیەك بازنەیی بمێنێتەوە یان بكرێت بە فرە بازنەیی ، گرنگ ئەوەیە پرۆسەكە لە (دەنگژماردن) بكرێتەوە بە (هەڵبژاردن) بە داڕشتنی بڕگەیەكی نوێ‌ بۆ یاساكە بەم شێوەیە : (ئەگەر ڕێژەی بەشداری كردنی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە سەدا پەنجا 50% كەمتر بوو لە پرۆسەی دەنگداندا ، ئەوا هەڵبژاردنەكە ئەژمار ناكرێت) .

ئەگەر ئەوە ناكرێت ، ئەوا هەمان (دەموچاو وعەقڵیەت وسستم ) چەند بارە ئەبنەوە، چارەسەریش ئەوەیە  داوای بایكۆتی پرۆسەكە بكرێت . 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ