به‌ڕێزتان .. ڕه‌وایه‌تى نووسینى ده‌ستوور-تان نییه
5/21/2021 10:37:00 AM
سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم
یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ، تێنه‌گه‌یشتنه له جیاوازى واتاكانى (یاسا) و (ڕه‌وایه‌تى) له فه‌رهه‌نگى سیاسیى و یاسایى زمانى عه‌ره‌بیدا ده‌وترێت (الشرعیه و المشروعیه) واتا هه‌موو كار و كرده‌وه‌یه‌كى بۆ ئه‌وه‌ى یاسایى بێت ، مه‌رجه ڕه‌وا بێت .
بۆ نموونه :
- ده‌سه‌ڵاتێكى یاسا-یى، به یاسا ، بڕیار له نه‌دان یان لێیڕینى موچه‌ى خاوه‌ن ماف ئه‌دات ، ئایا ئه‌م بڕیاره ڕه‌وایه ؟ نه‌خێر
- ده‌سه‌ڵاتێكى یاسا-یى ،به ده‌ر له یاسا ، ڕێگا به هاتنى له‌شكرێكى بێگانه ئه‌دات، ئایا ئه‌م ڕیگادانه ڕه‌وایه ، نه‌خێر .
- ده‌سه‌ڵاتێكى یاسا-یى، به یاسا ، بازرگانى به سه‌روه‌ت وسامانى میلله‌تێكه‌وه ئه‌كات ، ئایا ئه‌م بازرگانییه ڕه‌وایه ، نه‌خێر.
- ده‌سه‌ڵاتێكى یاسا-یى ، به ئه‌و په‌ڕى ناڕه‌وایى ، یاساكانى كرێكاران و مامۆستایان و دادوه‌ران وخاوه‌ن مافه‌كانى عیراق ، له هه‌رێمدا به‌ركار ناكات ، له به‌رامبه‌ریشدا.. ده‌یان بڕیار و یاسا ، به بێ بوونى (دادگایه‌كى باڵا) بۆ خۆى ده‌رئه‌كات ..
- ده‌سه‌ڵاتێكى یاسا-یى ، به ده‌ر له ڕێكارى دادگا ، به ناڕه‌وا ، ناهێڵێت په‌رله‌مانتارێكى ئێستا و سه‌رۆكى خولێكى پێشووى په‌رله‌مان ، به‌شدارى دانیشتنى په‌رله‌مان بكات ..
ئه‌وانه و ده‌یانى تر ، ئه‌نجامى تێنه‌گه‌یشتنه له جیاوازى نێوان (یاسایى) و (ڕه‌وایه‌تى) وهاوكێشه‌ى بڕیار و كرده‌وه‌ى له كوردستاندا گۆڕیوه بۆ (یاسایى) و (ڕه‌هایه‌تى)
ئه‌و تێنه‌گه‌یشتنه ده‌رچواندنى ده‌یان بڕیار ویاساى لێكه‌وتۆته‌وه ، واى كردووه له‌جیاتى جارێك ده‌یان جار ، هه‌ندێك به‌رپرسى حزبى یان حكومى له پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیدا ، پێمان بڵێن : (( ئێمه به هه‌ڵبژاردن هاتووین )) به بێ ئه‌وه‌ى بپرسن : ئایا ئه‌وه‌ى ئه‌یكه‌ن ڕه‌وایه ؟!
ئێستا به‌ڕێزتان ، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكى یاسا-یى ، له هه‌ر پێگه‌یه‌كى (سیاسى - حكومى) بن ،ڕه‌وایه‌تى نوسینى ده‌ستوورى كوردستان-تان نییه ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوور شێواز و ڕێكار و یاسا و دامه‌زراوه‌ى تایبه‌تى خۆى پێویسته ، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڕێزتان ناتوانن (یاسایى) و (ڕه‌وایه‌تى) له بڕیاردا بپاریزن ، له جیاتى ئه‌وه ، واتاكانى (یاسایى) و (ڕه‌هایه‌تى) تان له یه‌كداوه .
نوسینى (ده‌ستوور) پێویستى به ده‌سه‌ڵاتێكه (ڕه‌وا) بێت ، له واتا جۆراوجۆره‌كانى (ماف و یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى و به‌رپرسیاریى و ئاشته‌وایى .. ) تێبگات ، نه‌ك (ڕه‌ها) بێت له به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا .
نوسینى (ده‌ستوور) پێویستى به دروشمه هاوسه‌رده‌مه‌كانى (ماف و یه‌كسانى و دیموكراسى)یه نه‌ك دروشمى (یه‌كڕیزى)ى سى ساڵ له‌مه‌وبه‌رى (به‌ره‌ى كوردستانى) .
نوسینى ده‌ستوور پێویستى به متمانه‌یه ، متمانه‌ى هاوڵاتى به خۆى، به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى و به كۆى پرۆسه (یاسایى- سیاسی)ه‌كه .
تكایه ، به ناوى كوردستانه‌وه ، ده‌ستوور بۆ ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هاكه‌تان مه‌نوسن .