 
            ئەستێرەی ئۆپۆزسیۆن 
        
            
            
             1/25/2023 7:25:00 PM
         
            
            
            
            سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم
            
            
            
              
           
        
لەسەر دەستی ئەم دەسەڵاتە سیاسییەی ئێستای هەرێم ، شتێك نەماوە
ناوی هێزی سیاسی ئۆپۆزسیۆن بێت ، دروستیش نابێتەوە ، لە جیاتی ئەوە ، شتێك داهاتووە
ناوی (ئەستێرەی ئۆپۆزسیۆنە) واتا كەسێك ، بە ناسنامەیەكی سیاسی ، وەك هەر ئەستێرەیەكی
سینەمایی بە ناوبانگ لەسەر دەستی دەرهێنەرێكی  بە توانا ، دروستكراوە ، دەنگێكی گەورەی بیستراوی هەیە، بەڵام بە (سفر) كاریگەری .
ئەم ئەستێرە سیاسییە ، وەك ئەستێرەیەكی بە ناوبانگ وسەركەوتوو ،
خەڵكان هان ئەدات بۆ هەڵبژاردن و دەنگەكانیان كۆ ئەكاتەوە لە ژێر ناونیشانی ((سەركەوتن
بەسەر نەهامەتییەكانی گوزەرانی رۆژانە و ساڵانەی ژیانیان)) ..  بەڵام لە ڕاستیدا ئەو دەنگدانە بۆ نوێكردنەوەی
مۆڵەتی ئەم دەسەڵاتداریەی ئێستایە ، لە ژێر ناونیشانەكانی : ( هەڵبژاردن ، دیموكراسی
، نوێبوونەوە و گۆڕانكاری ...)
ئێستا ، بەر لەم هەڵبژاردنە ، لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن ، ئەگەر مەبەستیانە
ڕاستگۆبن لەگەڵ خۆیان و میللەتەكەیان ، با حزب و (ئەستێرەكانیان) بە ئاراستەیەكی
دروست و چارەنوسساز ئاراستەبكەن ، بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی داهاتوو ڕابگەێنن.
بایكۆتكردنی هەڵبژاردن باشترین شێوازی دەربڕینی ئۆپۆزسۆن بوونە
بۆ ڕێگریكردن لەم شێوازی حوكمڕانییە ، ڕێگریكردن لە نوێكردنەوەی مۆڵەتی حوكمڕانی ئەم
دەسەڵاتدارییە شكستخواردووە ، ئەگەر ناشتوانن لەسەر تاسەری هەرێمدا بایكۆت ڕابگەێنن
، فەرموون لە سەر ئاستی سلێمانیدا ڕایبگەێنن ، دڵنیابن بە بێ سلێمانی هیچ هەڵبژاردنێك
سەركەوتوو نابێت .