78 کوردستان

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕێگای گوندێکی تریسی قیرتاوکرد

02:13 - 19/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەرتی ئاوەدانکردنەوە بڵاویکردەوە، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکرد، پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای گوندی (پوشێن) دەکاتەوە.

 رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٦/١٠/١٨، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێورەسمێکدا پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای گوندی (پوشێن)ی سەر بە ناحیەی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی کردەوە.

هاوکات، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئاماژەی بە گرنگی و بایەخی پڕۆژەکە کردو رایگەیاند: لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی وەزارەت، قیرتاوکردنی رێگای گوندەکان بەردەوام دەبێت، ئەوەش ئەرک و واجبی حکومەتی هەرێمە، هەروەها کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەی تر بەردەوامەو تا کۆتایی ساڵ تەواو دەکرێن، ئەمە جگەلەوەی توانیومانە رێگای زیاتر لە ٤٢٠ گوند قیرتاو بکەین.

لە رێورەسمەکەدا قائیمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت و ئەندازیاران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری سنورەکە ئامادەی بون.

ئاماژەی بەوەکرد؛ کارکردن لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و رێگا سەرەکییەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەوامەو ئامانجمان خزمەتکردنی هاونیشتیمانیانە.

درێژی رێگاکە ٧ کم و بودجەی پڕۆژەکە یەک ملیار دینارە، جگەلە لە کارئاسانی بۆ هاتوچۆی دانیشتوان و خەڵکی سنورەکە، هاوکات لەڕوی گەشتیاری و کشتوکاڵیەوە بایەخی گرنگی بۆ ناوچەکە دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن