كورد دەستیخۆی ماچ بكات باشترە لەدەستی خەڵکی
10/1/2026 3:25:00 PM
بەهرۆز گەڵاڵی
لەم رۆژانەدا زۆر کەس ئەندیشەو دڵەڕاوکێی خۆی بە هۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەکوردستان راگەیاند، تاڕادەیەک هەقیانە مەترسییان هەبێت . بەڵام ئەمەش کۆتایی دونیا نیە و قۆناغێكی نوێیە، بەڵێ قۆناغيکی پرئەگەرو تارادەیەكیش چارەنووسسازە، بۆیە سەرکردایەتی کورد پێویستە بە عەقلێکی تازە بە بیروبۆچون و لێکدانەوەیەکی سەردەمیانە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەکە بكات.
ئیمە چوارسالی رێکمان هەبو بۆ جیێەجێکردنی رێککەوتنامەی نێوان خۆمان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانمان بۆ رێكخستنی هێزی پیشمەرگە، دۆستەكان هەوڵێکی زۆریان لە گەل داین . بە داخەوە گوێمان لێنەگرتن و بەقسەمان نەکردن. لەلایەكی ترەوە دووساڵ و نیو تێپەڕی بەسەر هەڵبژاردندا هێشتا حکومەتمان پێکنەهیناوە، ئیمە دەستی یەک ماچکەین باشترە لە دەستی خەڵکی تر، وڵاتانی هەرێمایەتی و تارادەیەك هێزەگەورەكانیش هەمیشە ئیمەیان بەکارهێناوە و دوایی تەنیا جێیان هێشتوین.
ئەمرۆ ئەمریکا کشایەوە لە کوردستان تەنانەت چەکەکانیان بۆ جینەهێشتین ئەمە مانای زۆری هەیە! کورد پێش ئەوەی ناچار بکرێت دەبێ بۆ روبەروبونەوەی تەحەدیاتەکانی داهاتو ستراتیژیەتی ڕوو لە بەغدا بێ .ناكرێت هەموو هیلکەکان بخرێتە سەبەتی عەلی زەیدی بە تەنیا، كورد بۆ چارەسەری كێشەكانی لەگەڵ بەغداد پێویستی بەلایەنی سێهەم و چوارەمە، كورد لەدنیا هێشتا بەشی ئەوەندە هاوسۆزی ماوە كە كاری لەسەر بكات، بەڵام ناكرێت هیوا لەسەر ئەوە هەڵچنین ئەم هاوسۆزییە بۆ ئەوەیە كورد دەوڵەتی بۆ دروست بكرێت.
ئەوەی ئەمرۆ دەیبینین، نەتیجەی هەڵەكوشندەكانی رابردووی حزبەسیاسییەكانمانە، ئەنجامی لوتبەرزی و مەغرورى وبەئامانج كردنی بەرژەوەندیخوازی حزب و پشتگۆێ خستنی خواستی نەتەوەییە، بۆیە ناكرێت خراپی دۆخی ئیستا ،هەمووی بخەینە سەر شانی ئەوانی تر، گرنگە حزب و سەرکردەكانمان بەبەرپرسیارێتی دۆخەكە لەئەستۆبگرن، گرنگە ئەمەی روویداوە بكرێتە ئەزموونێك كە بەزووی بیر لەچارەسەری بكرێتەوە لەپیش هەرشتێكەوە بیر لەوە بكرێتەوە پیش ئەوەی دەستی خەڵك ماچ بكەين دەستی یەكترماچ بكەين و روو بكەينه وە خواست و داواكارییەكانی خەڵك تا ئەو كەلێنەی چەندساڵە دروستمان كردوە پەلەبكەین لە پركردنەوەی.