111 کوردستان

سبەی ئەگەری تاوەباران و بروسکەی کورتخایەنی پاییزە هەیە

01:13 - 08/10/2026

زەمەن - هەواڵ

شەپۆلێکی بارانبارین و بروسکەی پاییزە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی، سبەی هەینی لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو دوای نیوەڕۆ، ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکەی کورتخایەن لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای هەرێمی کوردستان هەیە. هاوکات ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچەهەوردا دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت
سەبارەت بە پلەکانی گەرما، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە، بەڵام بۆ سبەی هەینی نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆوە و جێگیر دەبن. هەروەها گەرمیان بە ٣٤ پلە گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش بە ٢٢ پلە فێنکترین ناوچەی هەرێم دەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن