چوار هەزار پارچە زەوی لە سلێمانی دابەشکرا..
01:14 - 14/09/2026
زەمەن_هەواڵ
شارەوانی سلێمانی لە قۆناغێكی نوێی دابەشكردنی زەویدا، چوار هەزار پارچە زەوی بەپێی ساڵەكانی خزمەت و لیستی فەرمانگەكان و بە تیروپشكی ئەلكترۆنی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٦، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و لەیلا عومەر عەلی، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و نوێنەرانی فەرمانگەكانی شاری سلێمانی، پاش تەواوكردنی رێكارە پێویستەكان، قۆناغێكی نوێی دابەشكردنی زەویی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی دەستیپێكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە پڕۆسەیەكی تەواو بێخەوشدا و بەشێوازێكی ئەلكترۆنی و بەپێی لیستی هاتووی فەرمانگەكان، تیروپشك بۆ دابەشكردنی چوار هەزار پارچە زەویی بەسەر فەرمانبەراندا لە پێگەكانی 1،3ـــی داربەڕوولە و 20 بەردەكەڕ تەنیشت شاری لاوان بەڕێوەچوو.
راشیگەیاند: ئەم قۆناغەی دابەشكردنی زەویی لە كاتێكدا بەڕێوەچوو كە لە ماوەی رابردوودا، بە چەند قۆناغێك 23 هەزار پارچە زەویی دیكە بەسەر فەرمانبەراندا لە سێكتەرەكانی فەرمانبەران، لاوان و سۆتكە دابەشكراون.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و لیژنەی دابەشكردنی زەویی دڵنیایی لە پاراستنی مافی هەموو فەرمانبەرێك دەدەن و رایدەگەیەنن: پڕۆسەكە بەردەوامیی دەبێت و قۆناغ دوای قۆناغ بەپێی لیستی هاتوو لە دامەزراوە حكومییەكان، زەوییان بۆ تەرخان دەكرێت و لێی سوودمەند دەبن.
ناوەکان لێرەوە ببینە