“ڕێککەوتن لەسەر نرخی دۆلار کراوە و کەم ناکرێتەوە”
01:10 - 08/10/2026
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە گرانکردنی نرخی دۆلار بە ڕەزامەندی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بووە و نرخەکەش بەو شێوەی ڕاگەیەندراوە جێگیر دەکرێت.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق چووەتە بەردەم هێزە سیاسیە كاریگەرییەكانی ناو ئیدارەی دەوڵەت و بەروونی پێی وتوون دۆخی دارایی عێراق خراپەو چوار بژاردەمان لەبەرەدەمدایە ئێوە دیاری بكەن كامیان جێبەجێبكەین.
بژاردەکانیش بریتی بوون لەمانە؛
یەكەم: داڕمانی دارایی عێراق
دووەم: مووچە كەم بكەینەوە
سێیەم: 45 رۆژ جارێک مووچە دابەش بکرێت
چوارەم: گۆڕانكاری لە نرخی دۆلاردا بكەین
ئەحمەدی ئاجی ڕەشید ئەوەشی خستەڕوو کە وەزیری دارایی عێراق وتوویەتی یەكێك لەم بژاردانە هەڵبژێرن بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەین، دیارە ئەوانیش بژاردەی چوارەمیان هەڵبژاردووە كە گۆڕانكارییە لە نرخی دۆلار لە (130) دینارەوە بۆ (150) دینار.
جەتیشی کردەوە کە ئەم گۆڕانكارییە بە پرس و راوێژ بووە بە هێزە سیاسیەكان و لەسەری رێككەوتوون، کاتێکیش ئێمە وەزیری داراییمان بینی لە لیژنەی دارایی هەموو بابەتەكەی بەووردی بۆ باسكردین.