سبەی ئەم بەرپرسە باڵایانە لە هەولێرەوە قسە دەکەن
02:39 - 11/10/2026
زەمەن_هەواڵ
بڕیارە سبەی لە پایتەختی کوردستان دیداری مێری بەڕێوەبچێت و چەند بەرپرسێکی باڵای ناوخۆیی و دەرەکی بەشداری تێدا بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی دیداری مێری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتوو بەپێی بڵاوکراوەکان، هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەشداری دەکەن.
هاوکات، مەزڵوم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی سوریا و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی و هەروەها محەمەد شیاع سودانی و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق تێیدا بەشدار دەبن.