هۆشداری لە بارینی لێزمە باران و هەورەبروسکە دەدرێت
01:23 - 26/10/2026
زەمەن_هەواڵ
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کۆتایی هەفتەش بارانبارینی بەلێزمە دەستپێدەکاتەوە و تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ناوچەکەمان دەکەویتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارینەوە، سەرجەمی ناوچەکەمان باران بارینی دەبێت لەگەڵ باران بارین هەورە تریشقەش چالاک دەبێت.
باسی لەوەشکردبوو، کاریگەری شەپۆلەکە تا ڕۆژی شەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، لەم ماوەیەدا بارانبارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران و هەورە تریشقەش دەبێت.
بری باران بارینی پێشبییکراو لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە بەمشێوەیە پێشبینیکراوە
سەنتەری پارێزگاکان لە سەرووی 12 ملیمەتر.
سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکانی (ڕانیە زاخۆ سۆران) سەرووی 15 ملیمەتر.
سەنتەری ئبدارەی گەرمیان لە سەرووی هەشت ملیمەتر.
ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان سەرووی 20 میلمەتر.
هەندێ کات ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لەکاتی بارانبارینی بە لێزمە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی