72 کوردستان

پۆلیس بەدوای تۆمەتباری بڕینی ٢١ داربەڕوو دەگەڕێت کە هەڵاتووە

12:35 - 26/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە گوندی هەڵەدن ٢١ دار بەڕوو بڕدراون و تۆمەتبارەکە هەڵاتووە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنووری گوندی (هەڵەدن) کەسێک ٢١ داری سرووشتیی بەڕووی بڕیوەتەوە و بەرلە گەیشتنی مەفرەزەکان بۆ شوێنی ڕووداوەکە، هەڵاتووە.

لە شوێنی ڕووداوەکە دەست بەسەر دارە بڕاوەکان و مشارێکدا گیرا، بەڵام هیچ کەسێک دەستگیر نەکرا.

 لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دۆزینەوەی سەرپێچیکاران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن