بەپەلە.. هێزێكی كوردی دەچێتە ناو سوپای عێراقەوە.. زانیاری لە كۆمێنتە
01:09 - 26/10/2026
زەمەن_هەواڵ
بەسەرپەرشتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، یەکەکانی پاراستنی شنگال (یەپەشە) لەگەڵ دەزگا فەرمییەکانی عێراق تێکەڵ دەکرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، مەراسیمی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندیی سەربازیی یەکەکانی پاراستنی شنگال (یەپەشە) و تێکەڵکردنیان بە دەزگا فەرمییەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت، هاوکات بەرپرسیارێتیی ئەمنی لە چیای شنگال بە تەواوی بۆ دەسەڵاتە فیدراڵییەکان دەگوێزرێتەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەم رێکارانە لە چوارچێوەی بەرنامە و میتۆدی حکوومەتی عێراقدایە بۆ قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، بە مەبەستی دامەزراندنی قۆناخێکی نوێ لە بەرپرسیارێتیی ئەمنی لە قەزای شنگال.
ئاماژە بەوەش کراوە، حکوومەتی عێراق پێزانینی بەرزی هەیە بۆ ئەو قوربانییدانە گەورەیەی رۆڵەکانی پێکهاتەی ئێزدی لە بەرگرییکردن لە عێراق بە گشتی و قەزای شنگال بە تایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی تیرۆردا پێشکەشیان کردووە، هەروەها جەختی لە پابەندبوونیان بە دەستووری عێراق کردەوە کە دروستکردنی گرووپی چەکدار لە دەرەوەی چوارچێوەی هێزە چەکدارەکان قەدەخە دەکات.
هەروەها بەیاننامەکە جەختی کردەوە، حکوومەتی فیدراڵی بەرپرسیارێتیی تەواوی دەگرێتە ئەستۆ بۆ پاراستنی مافەکانی بەشداربووانی ئێزدی لە شەڕی دژی تیرۆر، لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان و زیانلێکەوتووان، و کارکردن بۆ ئاوەدانکردنەوەی قەزای شنگال.