30 کوردستان

پۆلیس و پێشمەرگە سودمەند دەبن

03:50 - 12/09/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە لەم هەفتەیە پڕۆژەیاساكانی خانەنشینی كە تایبەت بە پۆلیس و سوپایە، لە هەمان كاتدا پێشمەرگەیش دەگرێتەوە، خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت.

هەردوو پڕۆژەكە چەندان خاڵی هاوبەشیان هەیە، بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو لە عێراق و هەرێمی كوردستانن، ئاوا ئەم پڕۆژەیە پۆلیس و پێشمەرگەی كوردستانیش دەگرێتەوە.

هەردوو پڕۆژەكە بەم شێوەیەن: 

 1- پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینیی سەربازی- وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێتەوە. 
2- پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینیی ناوخۆ- هێزەكانی ناوخۆ دەگرێتەوە.

بەپێی ناوەڕۆكی پڕۆژەكە پێشمەرگە بە 15 ساڵ خزمەت لە تەمەنی 42 ساڵی دەتوانێ خۆی خانەنشین بكات، هاوكات پۆلیس بە تەمەنی 45 ساڵی بە 15 ساڵ خۆی خانەنشین بكات.

لە پڕۆژەكەدا دەرماڵەكانیش دەستكاری كراوە، دەرماڵەی خۆراك راستەوخۆ دەخرێتە سەر مووچەی بنەڕەتی و چیتر بەناوی دەرماڵەی خۆراك تۆمار ناكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن