لە سەرەتای مانگی ٩ پایز دەستپێدەکات
04:35 - 18/08/2026
زەمەن_هەواڵ
کەشناسی عێراق ڕایگەیاندلە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە گۆڕانکاریی گەورە لە کەشوهەوای عێراق ڕوودەدات.
ئەمڕۆ سێسەممە، ١٨ی ئابی ٢٠٢٦، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئاشکرایکرد، "عێراق لەبەردەم دوو سیستمی کەشوهەوای جیاوازدایە، ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور زۆر گەرمن، بەڵام ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمایان نزمترە."
سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم هەفتەیە، دەستەکە ئاماژەی بەوەداوە، "بۆ رۆژی پێنجشەممە، پلەی گەرما لە ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان کەمێک بەرز دەبێتەوە، بەهۆی چالاکبوونی با ئەگەری تۆز و خۆڵێکی سووک لە ناوەڕاست و باشوور هەیە ورۆژانی هەینی و شەممە پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان جێگیر دەبێت.
پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە؛
هەولێر: ٣٩ پلە
سلێمانی: ٣٧ پلە
دهۆک: ٣٧ پلە
کەرکوک: ٤٠ لە
بەغداد: ٤٢ پلە
بەسرە: ٤٧ پلە