دابەشکردنی نەوتی مالان دەست پێدەکات
02:21 - 16/09/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێکارەکانی دابینکردنی نەوتی دەستپێکردووە و بڕیارە لە مانگی 10ـەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٦، سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند: لە مانگی ١٠دا پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستپیداکتا و ئەگەر هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بێت، هەر خێزانێک ٢٠٠ لیتر نەوتی پێدەدرێت، ئەگەر گۆڕانکاری ڕووبدات لەلایەن وەزارەتەوە ئاگاداردەکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا وەزارەت دەستی بە ڕێکارەکانی دابینکردنی نەوت کردووە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی ١٠ـەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.