ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەدایە
12:39 - 16/09/2026
زهمهن - ههواڵ
ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەدایە.
تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بەمەبەستی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 تەرخان کراوە. لەم چوارچێوەیەدا، وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وردەکاریی پلان و ئامادەکارییەکانیان دەخەنەروو.
لە تەوەری دووەمدا، شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتێک لەبارەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، نەوت و پلاندانانی عێراق پێشکەش دەکەن. ئەو راپۆرتە سەرنج دەخاتە سەر رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027.
هاوکات، شاندەکە ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەخەنە روو، لە بەشێکی دیکەی ئەم تەوەرەیەدا، داتاکانی پەیوەست بە پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەنجامەکانی دواین سەرژمێریی عێراق بە وردی تاوتوێ دەکرێن.