447 کوردستان

لیستی مووچەی مانگی (٨) ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

03:56 - 20/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بە ''زەمەن''ی ڕاگەیاند: لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بۆ مانگی هەشت داخڵی سیستمی ئەلیكترۆنیی پەیرۆڵ كراوە.

 وتیشی:  لە ئێستادا لیستی موچەخۆران لە ژێر وردبینی دایە و دەستبەجێ دوای تەواوبوونی، بە شێوەی ئەلیكترۆنی رەوانەی وەزارەتی دارایی حكومتەی فیدراڵ دەكرێت و دوای رەوانەكردنی لیستەكە، بڕیارە لیژنەی تەكنیكی سەردانی بەغداد بكات بۆ ئەوەی لە نزیكەوە چارەسەری هەر كێشە و رێگرییەك بكه ن كە رەنگە لە بەغداد بۆ لیستەكە بێتە پێشەوە.

هاوكات ئەوەش زانراوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەگەری زۆر هەیە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی موچەی مانگی هەشت بە تەواوی رەوانەی بەغداد بكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن