رەمزی کارتاڵ لە سلێمانی یە
03:21 - 16/09/2026
زەمەن_هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیکرد لە وەفدی باڵای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە ڕەمزی کارتاڵ و و رەفیق غەفور و ، شۆڕش.
لە دیدارێکەدا، گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسیی و ئابوریی و کۆمەڵایەتی کورد و میوانداریکردنی پارێزگاری سلێمانی بۆ کۆنفرانسی تایبەت بە نوێنەرایەتیی کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل، کرا.
ڕەمزی کارتاڵ سیاسەتمەدارێکی کوردی باکووری کوردستانە و سەرۆکی کۆنگرەی گەلە و لە ساڵی ١٩٩١ وەک نوێنەری پارێزگای وان (Van) لەسەر لیستی پارتی کار (HEP) بۆ پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.
هەروەها، لە ساڵی ١٩٩٤ دوای هەڵوەشاندنەوەی پارتی دیموکراسی (DEP) و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە کوردەکان، تورکیای جێهێشت و ڕووی لە ئەوروپا کرد.
لە ئێستادا سەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل (KONGRA-GEL) دەکات کە چوارچێوەیەکی سیاسیی و سەر بە کۆما جڤاکێن کوردستانە.