بافڵ تاڵەبانی بۆچی لە تارانە؟
01:14 - 15/09/2026
زەمەن - هەواڵ
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حزبه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته تاران
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌كانی رابردودا و به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا-ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ڕێگه‌ی درۆن و موشه‌كه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیار و گرنگی سلێمانی و هه‌رێمی كوردستانی به‌ئامانجگرت، بافڵ تاڵه‌بانی له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌دا، په‌یامێكی توندی بڵاوكرده‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كان عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندی به بافڵ تاڵه‌بانیه‌وه كرد و به‌فه‌رمی بانگهێشتی تارانی كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش به‌ده‌مه‌وه‌چونی ئه‌و بانگهێشتنامه فه‌رمیه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکە کرا. بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە کێشەکان پێویستیان بە چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بەردەوام هەیە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و هێورکردنەوەی گرژییەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و لەگەڵ گەلی ئێران‌دا مێژوویەکی هاوبەش و دێرین پێکەوە دەمان بەستێتەوە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتی لە هەوڵەکانیاندا بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە.