84 کوردستان

هەواڵێکی خۆش بۆ گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە

03:15 - 24/09/2026

زەمەن_هەواڵ

وەرگرتنی دۆلار بەنرخی فەرمیی بانکی ناوەندی لەفڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێتە دوو کۆمپانیا و بەمنزیکانە پێدانی دۆلار بەگەشتیاران دەستپێدەکاتەوە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٦، بانکی ناوەندی داوای لەهەرێمی کوردستان کردووە کە نوێنەری خۆیان بۆ وەرگرتنی دۆلار لەبانکی ناوەندی و گواستنەوەی بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکەن، هەردوو فڕۆکەخانەکە نوێنەری خۆیان دیاریکردووە، بڕیارە بەمنزیکانە لەرێگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغدا بکرێت."

هاوکات، تاوەکو ئێستا بانکی ناوەندی رەزامەندیی بەدوو کۆمپانیا داوە، کە لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لەسلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دۆلار بەنرخی فەرمی بۆ گەشتیاران دابین بکەن.

بانکی ناوەندیی عێراق ١٠٠ دۆلار بە ١٣١ هەزار دینار دەداتە بانک و کۆمپانیاکان و ئەوانیش بە ١٣٢ هەزار دینار بەگەشتیارانی دەفرۆشن، هەر گەشتیارێک دەتوانێت ٢٠٠٠ دۆلار لەبانکی ناوەندی بەونرخە بکڕێت، بەهۆی ئەوەی لەفڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان پێدانی دۆلار بەگەشتیاران نییە، ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە گەشتیاریان دەکرد بۆ ئەوەی سوودمەندبن لەودۆلارە، ناچار دەبوون لەفڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراقەوە گەشت بکەن.

رێکارەکانی پێدانی دۆلار بەگەشتیاران چەند مەرجێکی هەیە، دەبێت تکتی فڕۆکەی گەشتیار ئامادە بێت و بۆ ئەو وڵاتانە نەبێت کە ئەو دۆلارە نایانگرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن