87 کوردستان

کۆمپانیای ئاسیاپەی پرۆگرامی کارتەکانی ماستەرکاردی ڕاگەیاند، وەك سەکۆیەك بۆ گەیاندنی تاکی عێراقی بە خاڵەکانی پارەدانی جیهانی

09:48 - 02/09/2026

زەمەن

کۆمپانیای ئاسیاپەی هەریەکە لە کارتەکانی ئۆنلاین، پلاتینیۆم، وۆرڵدی لە جۆری ماستەرکارد پێشکەش دەکات لە چوارچێوەی جزدانی ئەلیکترۆنی ئاسیاپەی. کە ئامانج لێیی پێشکەشکردنی شێوازێکی نوێ پارێزراوە بە ئاستێکی پێشکەوتوو بۆپارەدان لە ناوخۆ وتەواوی جیهان لە چوارچێوەی یەک سەکۆی پارەداندا.
سلێمانی – عێراق – ئەیلولی 2026 – ئەمڕۆ کۆمپانیای ئاسیاپەی پرۆگرامی کارتەکانی ماستەرکاردی تایبەت بە خۆی ڕاگەیاند، وەك هۆکارێکی نوێ بۆ پارەدان بۆ تەواوی بەشداربووانی ئاسیاپەی لە عێراق وپەیوەستکردنی جزدانی تایبەتی خۆیان بە تۆڕی فراوانی جیهانیی ماستەرکارد.
کارتە نوێیەکانی ئاسیاپەی کە بەپێی مۆڵەتێک لەلایەن کۆمپانیای ماستەرکارد جیهانی وبەپێی ڕەزامەندی بانکی ناوەندیی عێراق دروستدەکرێن، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە جزدانی ئاسیاپەیەوە بەستراونەتەوە وڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاپەیەوە بەڕێوەدەبرێن، ئەمەش ڕێگەیەکی ئاسان و پارێزراو بە بەشداربووان دەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانی پارەدان لەناوخۆ وتەواوی جیهان.
لە ئێستادا ئاسیاپەی سێ جۆری سەرەکی لە کارتەکان ڕاگەیاندووە: ئاسیاپەی ماستەرکاردی ئۆنلاین، ئاسیاپەی ماستەرکاردی پلاتینیۆم، و ئاسیاپەی ماستەرکاردی وۆرڵد ، کە هەریەك کۆمەڵێك تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری جیاواز بۆ بەکارهێنەران دەستەبەر دەکەن بەپێی پێداویستییە جیاوازەکانی شێوازەکانی پارەدان وشێوازی ژیان.
هەروەها وەك بەشێك لە چالاکییەکانی دەستپێکی ڕاگەیاندنی پرۆگرامی کارتەکان، ئاسیاپەی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کارتی فیزیکی پلاتینیۆم بێبەرامبەر بۆ تەواوی خوازیارانی کارتەکە پێشکەش دەکات لەکاتێکدا کرێی دروستکردنی کارتەکە دەگاتە 35,000 د.ع.
کارتەکانی ئاسیاپەی ماستەرکارد گونجاون بۆ پارەدان لە فرۆشگاکان، کڕینی ئۆنلاین، و سوودبینین لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە هەر شوێنێک کە پاڵپشتی ماستەرکارد بکات. کارتەکان پاڵپشتی ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکان دەکەن بە چەندین دراوی جیاوازی نێودەوڵەتی، ئاسودەیی وگونجاویی زیاتر دەبەخشێتە بەکارهێنەران لە کاتی کڕینی ئۆنلاین، گەشتکردن، یان پارەدان لە دەرەوەی عێراق.
هەروەها پاڵپشت بە ناوەندی چاپکردنی کارتەکان لە ئاسیاپەی، تەواوی کارەکانی چەسپاندنی ناسنامەی کەسی و ئاستەکانی بەڕێوەبردنی کارتەکە بەڕێوەدەچن. ئەمەش ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا دەکات کە کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی بەسەر ئاسایشی
کارت، کوالێتی بەرهەمهێنان، وخێرایی کاتی دروستکردنی کارتەکاندا هەبێت.
کارتەکان بۆ کۆمەڵێک تایبەتمەندی جۆراوجۆری ڕۆژانە دیزاین کراون، لەوانەش کڕینی ناوخۆیی، ئەنجامدانی گەشتی نێودەوڵەتی، کڕینی ئۆنلاین، خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان ویارییە ئۆنلاینەکان. بەشداربووان بە سوودبینین لە ئەپڵیکەیشنی ئاسیاپەی بە شێوەیەکی ئاسان دەتوانن ئەزموونی تەواوی جۆرەکانی مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان بکەن، لەوانە داواکردن و چالاککردنی کارت، ناردنی پارە لە نێوان جزدان وکارت، چاودێریکردنی سات بە ساتی مامەڵەکان، وکۆنترۆڵکردنی ڕێکخستنەکانی کارتەکە.
بەڕێز زرنگ فاروق، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاپەی گوتی:ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاسیاپەی وبۆ بەکارهێنەرانمان. ئامانجمان زۆر سادەیە، ئەویش دابینکردنی شێوازێکی ئاسانتر وئارامترە بۆ بەکارهێنەران لە تەواوی عێراق تاوەکو پارەدانی ڕۆژانەیان بە جیهانەوە ببەستنەوە بە کەمترین باج. هەروەها لەڕێی پەیوەستکردنی جزدانی ئاسیاپەی وماستەرکارد لە یەک ئەزمووندا، بەکارهێنەران دەتوانن لە سەر ئاستی ناوخۆیی پارەکانیان بەڕێوەببەن ولەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەکاریبهێنن لە ڕێگەی پلاتفۆڕمێکەوە ئاشنان پێی و دڵنیان لێی.
لە کۆتاییدا، ڕاگەیاندنی ئەم پرۆگرامە هەنگاوێکی دیکەیە لە ستراتیژیی کۆمپانیای ئاسیاپەی بۆ فراوانکردنی شێوازەکانی گەیشتن بە خزمەتگوزارییە نوێیەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق و بەستنەوەی ئابووریی دیجیتاڵیی لەگەشەسەندنی وڵاتەکە بە ژێرخانی پارەدانی جیهانییەوە.

-----
ئاسیاپەی کۆمپانیایەکی عێراقیی نا-بانکییە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی دارایی و شێوازەکانی پارەدانی دیجیتاڵی.
ئۆفیسی سەرەکیی دەکەوێتە شاری سلێمانی و لە تەواوی عێراق کارەکانی ئەنجام دەدات. لەساڵی 2015 دامەزراوە و یەکێك بووە لە یەکەمین کۆمپانیاکان کە مۆڵەتی لە بانکی ناوەندیی عێراقی وەرگرتووە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی دیجیتاڵی. ئەمڕۆ، ئاسیاپەی بە شێوەیەکی خێرا و ئاسان و دڵنیا چەندین لە خزمەتگوزاری دارایی پێشکەش بە تاک و بازرگانانی عێراقی دەکات لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی بەکارهێنەران و بازرگانان.
خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بریتین لە جزدانی ئەلیکترۆنی، ناردنی پارە بە شێوەی نێودەوڵەتی لەڕێگەی مۆنی گرام، پارەدانی پسوولەکان، پڕکردنەوەی باڵانسی پەیوەندیکردن، ڤاوچەرە ئەلیکترۆنییەکان، دابەشکردنی موچە، پارەدان بە بازرگانانی ئۆنلاین و ئۆفلاین.
هەروەها ئاسیاپەی کارتەکانی پارەدانی ماستەرکارد پێشکەش دەکات، بە پاڵپشتیی ناوەندی چاپکردنی ناوخۆیی کارتەکان کە دانپێدانراوە لەلایەن هەریەك لە بانکی ناوەندیی عێراق و ماستەرکارد، بۆ دابینکردنی کارتەکانی پارەدانی پەسەندکراو لەناوخۆ و تەواوی جیهان بە شێوازێکی گونجاو و پارێزراو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن