34 کوردستان

لە سبەینێوە کەش فێنک دەبێت و بارانیش دەستپێدەکات

03:34 - 27/09/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 کەشناسی ڕایگەیاند:  لە سبەینێوە کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم ببنەوە، هاوکات لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری نمەباران و هەورەبروسکە هەیە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گستی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی دەکات سبەینێ دووشەممە، لە ئەنجامی کاریگەریی سەرەتایی بارستە هەوایەکی فێنکی دەریای ناوەڕاست لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێ بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە. هاوکات ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی پەڵەهەور لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا.

شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت:  لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران بەشێوەیەکی کورتخایەن لە نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و بڕێک بارانی کەم هەیە.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، لە ڕۆژی سێشەممەوە کاریگەریی ئەو بارستە هەوا فێنکە زیاتر دەبێت و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن